ئەم پارچە شیعرە بە بۆنەی کۆچی دوایی میرزا فەرەجی حاجی شەریفەوە وتراوە کە لە ساڵی 1373ی کۆچی
قەت بە دنیا دڵ مەدەن، جادووگەری ئێرانییە
سینەمایێکی پڕ ئاشووب و فریب و ئانییە
قەت بە خۆشی و ئاشنایی و دۆستی باوەڕ مەکەن
گەر تەماشا کەن ئەزانن دوژمنێکی جانییە
هەرکە ڕۆژی عومری هەرکەس هاتە ئاوابوون، ئەجەل
مۆڵەتی نادا قەسەم بەخوا بە قەد یەک سانییە
خاوەنی شان و شەرەف میرزا فەرەج ئالی شەریف
تاکوو دوێنێ بوو مەلیک، ئیمڕۆ مەلەک میوانییە
بەسیە ئەم نیو شیعرە بۆ تەئریخی کۆچی ئەو کە وا...
دەست و دامێن گیری عەبدولقادری گەیلانییە
سەرچاوە: #دیوانی بێخود#
هۆزانەوان: #بێخود#. [1][2]