پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,897
وێنە 106,050
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,980
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,553

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,564

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
عەلی لەتیف
ژیاننامە
ڕەمزی مەلا مارف
ژیاننامە
حامید عەلی مورادی
ژیاننامە
ماریا سام
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری ئەمریکایی.

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری ئەمریکایی.
دیار کوردە
کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری ئەمریکایی (ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا) داوا لە سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان دەکات ڕێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە و دەڵێت: پێم وایە هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت ئەگەر حیزبە جیاوازەکان زیاتر لە نزیکەوە پێکەوە کاربکەن.
سیناتۆری دیموکرات، کریس ڤان هۆڵن کە ڕۆژی دووی ئایار لە نووسینگەکەی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو کرد، وتی من دیدارێکی زۆر باشم لەگەڵ سەرۆکوەزیران سوودانی دا هەبوو لەم سەردانەیدا. هەروەها دەڵێ، ئەمریکا لە گرنگیی هەرێمی کوردستان تێدەگات لەنێو سیستمی ئێراقی فیدراڵ دا.
کریس ڤان هۆڵن دەڵێت ئەمریکا دژی هێرشەکانی تورکیایە بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات. باس لەوەش دەکات کە ئێمە دەمانەوێت بەشێک بین لەو گفتوگۆیدانەی لەبارەی داهاتووی سووریاوە دەکرێن.
ئەو سیناتۆرە دەڵێت: لە چارەسەری کێشەی سووریادا دەبێت مافەکانی کورد بپارێزرێن، پێم وایە ئەوە بەرژەوەندییەکی گرنگی ئەمریکایە وەک بەشێک لە هەوڵە گشتییەکانی چارەسەری.
دەقی هەڤپەیڤینەکە:
ڕووداو: زۆر سوپاس سێناتۆر کە میوانی ڕووداویت، دڵخۆشین کە لەگەڵمانیت.
سێناتۆر ڤان هۆڵن: دڵخۆشم کە لەگەڵتانم بۆ ئەم هەڤپەیڤینە.
ڕووداو: زۆر سوپاس، با لە سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی ئێراق بۆ واشنتن دەست پێبکەین، ئەو لەگەڵ ئیدارە و هەروەها ئەندامانی کۆنگرێسیش کۆبووەوە، ئێوەش لەگەڵی کۆبوونەوە، لە دوای ئەو کۆبوونەوانە، پێتوایە ئەمریکا ڕۆڵێکی کاریگەرتر ببینێت بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ئێراق و هەروەها چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم وڵاتە؟
سێناتۆر ڤان هۆڵن: بەڵێ، من دیدارێکی زۆر باشم لەگەڵ سەرۆکوەزیران سوودانی دا هەبوو لەم سەردانەیدا. باسی هەموو ئەو کێشانەمان کرد کە لە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئێراق دا هەن. یەکێک لە پەیامە سەرەکییەکانی ئەوەبوو کە ئەو دەیەوێت پەیوەندییەکان فراوان بکات و سنووری بواری ئەمنی تێبپەڕێنن و سنووری ئابووری و شتی دیکەیش بگرنەوە و بناخەی پەیوەندییەکە فراوان بکات. ئەوەش شتێکە کە منیش پشتیووانی دەکەم.
ڕووداو: زۆر باشە، کاتێک قسە لەسەر ئێراق دەکەین، دەزانین کە کوردیش هەن و لە ئێراق دەژین، لەبیرمە کاتێک لە میونشن بوون، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، لەگەڵ ئەو کۆبوونەوەیە و کۆبوونەوەکەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئێراق، ئاییندەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق چۆن دەبینت، ئەمریکا چۆن دەتوانێت هاوکاری زیاتری هەرێمی کوردستان بکات؟
سێناتۆر ڤان هۆڵن: پێم وایە ئەمریکا لە گرنگیی هەرێمی کوردستان تێدەگات لەنێو سیستمی ئێراقی فیدراڵ دا، بەڵام ئێمە پەیوەندی زۆر باشمان لەگەڵ ئەندامانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی دیکەی کوردستان دا هەیە. ئێمە دەمانەوێت گفتوگۆمان لەگەڵ ئێراق دا بەگشتی بپارێزین، بەڵام ئەو گفتوگۆیدانەیش بپارێزین کە ئێستا لەگەڵ لایەنە جیاوازە پێکهێنەرەکانی ئێراق دا دەکرێن.
ڕووداو: کە سەرۆکوەزیرانی ئێراق لێرەبوو، یەکێک لەو پرسانەی باس کرا، پرسی سەقامگیری بوو لە ئێراق دا، ئەم هەفتەیەش، بە درۆنێک هێرشکرایە سەر گەورەترین کێلگەی بەرهەمهێنانی گازی ئێراقی کە دەکەوێتە هەرێمی کوردستانەوە، بۆیە ئەم پرسیارە دەکەم، چونکە لە یاسای بەرگری نیشتمانی ئەمریکادا داواکراوە سیستمی دژە مووشەک بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێت، بۆ پاراستنی هەرێمەکە لە هەڕەشەی جۆراوجۆر کە دەکرێنە سەری، بۆچی تاوەکوو ئێستا ئەم سیستمە دابین نەکراوە؟ بۆچی حکومەتی ئەمریکا ئەو سیستمەی بە هەرێمی کوردستان نەداوە؟
سێناتۆر ڤان هۆڵن: دەسەڵاتی جێبەجێکردن، سەرۆک بایدن و تیمەکەی، بڕیار دەدەن لە بارەی باشترین ڕێگە بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئەمریکایی لە یاسای بەرگریی نیشتمانی دا، ئەوەی تۆ ئاماژەت پێدا. کۆنگرێس داوای لێکردن کە چاو بە ڕێکخستنی ئاساییشی زیاتر لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا بخشێننەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گرنگە ئەوە لە چوارچێوەی حکومەتی فیدراڵیی ئێراق دا بکەین، بەڵام هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت. کەوتووەتە بەر هێرش. هەروەها بەشدارییەکی زۆر گرنگی لە شەڕی داعش دا هەبووە کە نیگەرانییەکی هاوبەشە. دەیڵێمەوە، ئیدارەی بایدن بە ڕێکی بڕیار دەدات کە چۆن ئەم هاوکارییە سەربازییە دابڕێژرێتەوە. بەڵام من پشتیووانیی ڕۆڵێکی گەورەترم بۆ هێزەکانی ناو هەرێمی کوردستان کردووە. ئەوەش لەژێر پێکهاتەی فەرماندەیی فیدراڵیی یەکگرتوودا.
ڕووداو: وەک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئێراق کۆبوونەوە، ئاگاداری ئەوەشن کە یەکێک لەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکانیدا باس کران، پرسی ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا بوو، لەم دواییەش بینیمان کۆبوونەوەی باش بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان و پێکەوەکارکردن لەنێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ئێراق کران. پرسیارکەم ئەوەیە، ئەمریکا چۆن دەتوانێت هاوکاری زیاتری ئەو دوو پایتەختە بکات تاوەکوو باشتر پێکەوە کاربکەن و بەسەر ناکۆکییەکانیاندا زاڵ بن؟
سێناتۆر ڤان هۆڵن: ئەمە کارێکی لەپێشینەی گرنگە. ئەوە بەشێک بوو لە گفتوگۆکەم لەگەڵ سەرۆکوەزیران سوودانی دا. گفتوگۆمان لەسەر زۆر شت کرد، لەنێویشیدا گرنگیی درووستکردنی پەیوەندییەکی بەهێزتر لەنێوان حکومەتی ناوەندیی ئێراق و هەرێمی کوردستان دا و، هەروەها باسی گرنگیی چارەسەرکردنی ئەم جیاوازییانەمان کرد. جیاوازی هەیە لەسەر ئەوەی چۆن بەشە مووچەی هەندێک لە کارمەندانی حکومیتان پێبدرێت. هەروەها ئێستا لەسەر سەرچاوە نەوتییەکان کێشە هەیە. ئینجا ئەمانە ئەو کێشانەن کە بەڕاستی دەبێت بە یەک جار و بۆ هەمیشە چارەسەر بکرێن. بۆیە من دڵخۆش دەبم کە ببینم گفتوگۆی زیاتر دەکرێت. ئەمریکا هەوڵیداوە لە نزیککردنەوەی حیزبەکان دا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت. بەڕاستی لەسەرمانە چارەسەری بکەین.
ڕووداو: هیچ هیوایەکت هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە؟
سێناتۆر ڤان هۆڵن: بەکوورتی، من هەمیشە گەشبینم بەوەی کە خەڵکانی نیازباش دەتوانن بگەنە چارەسەرێک. ئەمە ماوەیەکی زۆر درێژەی کێشا. بیرمە ساڵێک لەمەوپێش لە میونشن بووم و هەمان کێشە سەری هەڵدا. ئینجا زۆر گرنگە ئەم کێشانە چارەسەر بکەین بۆ ئەوەی بتوانین هەندێک لە کێشە گەورەکانی دیکە لە پەیوەندییەکەماندا چارەسەر بکەین.
ڕووداو: سەبارەت بە پرسی سیاسەتی ئەمریکا، کاتێک ئەمریکا دەیەوێت یان گفتوگۆ دەکات لەبارەی سیاسەتی ئێراق، ئایا هەمیشە سیاسەتی یەک ئێراقە، یانیش کاتێک باس لە سیاسەتی ئەمریکا بۆ ئێراق دەکەن، هەمیشە هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو سیاسەتەدا؟
سێناتۆر ڤان هۆڵن: دیارە کە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی ئێراق دا هەیە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دان بەوە دادەنێین کە ئێراق وڵاتێکی هەمەچەشنە و هەرێمی کوردستانیش لەنێو سیستمی فیدراڵی دا ئۆتۆنۆمیی زۆری هەیە. پێویستە لەنێو سیستمی فیدراڵی دا ئۆتۆنۆمیی هەبێت. دەیڵێمەوە، ئەمریکا هەر تەنیا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکوەزیران سوودانی دا مامەڵە ناکات، بەڵکوو لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردە سیاسییەکانی ئەوێش دا دەیکات. هەروەها داوا لە سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان دەکەم ڕێگە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی زیاتر لە نزیکەوە پێکەوە کاربکەن.
ڕووداو: هیچ نیگەرانییەکت هەیە سەبارەت بە پێکەوە کارنەکردنی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان؟
سێناتۆر ڤان هۆڵن: پێم وایە هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت ئەگەر حیزبە جیاوازەکان زیاتر لە نزیکەوە پێکەوە کاربکەن، ئەگەر یەکگرتوویی و هاوکارییەکی گەورەتر هەبێت.
ڕووداو: زۆر باشە، وەک ئێوە لە ئەنجوومەنی پیرانن و لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەشن، پرسیارێک لەبارەی سووریا دەکەم، ئەمریکا هاوبەشییەکی بەهێزی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دا هەیە، دەزانین کە داعش هێشتا لەوێ هەڕەشەیە، ئایا ئەو هاوبەشییەی ئێوە لەگەڵ هەسەدە، کاتییە یان هاوبەشییەکی درێژخایەنە؟
سێناتۆر ڤان هۆڵن: وەک گوتت، ئێمە لە شەڕی داعش دا هاوبەشییەکی زۆر بەهێزمان لەگەڵ هەسەدەدا هەیە. هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شەڕی دژی داعش دا سەری ڕمەکە بوون. ئینجا ئەو پەیوەندییە زۆر بە گرنگی دەمێنێتەوە تاوەکوو دڵنیابین لەوەی داعشمان بەتەواوی تێکشکاندووە و ئیدی سەرهەڵدانەوە یان خۆڕێکخستنەوەی داعش نەبینین. هەروەها زۆر کەستان لە کەمپی [هۆڵ] هەیە و دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی ئەو کێشانە چارەسەر دەکەین. بەڵام بڕوام وایە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕۆڵە زۆر گرنگەی هەسەدە لە تێکشکاندنی داعش دا گێڕای، ئەمریکا جۆرێک لە پابەندێتی هەیە کە بەردەوامبێ لە پشتیووانییان. ئێمە دەمانەوێت بەشێک بین لەو گفتوگۆیدانەی لەبارەی داهاتووی سووریاوە دەکرێن. بە لەبەرچاوگرتنی دڕندەیی ڕژێمی ئەسەد و بوونی هێزەکانی ڕووسیا و ڕۆڵی تورکیا لە ململانێی نێو سووریادا و هەوڵە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ بەئامانجگرتنی هەسەدە. بە دڵنیاییەوە ئەمە ئاڵنگارییەکی گەورە بووە. من لەگەڵ ئیدارەی بایدن دا زۆر ڕوون گوتوومە کە پێویستە ئێمە تەواو ڕوونی بکەینەوە کە هێرشی تورکیا بۆ سەر هەسەدە قبووڵکراو نییە و ئەوان بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا لاواز دەکەن.
ڕووداو: ئەی هاوڕایت لەگەڵ مامەڵەی ئیدارەی بایدن لەگەڵ ئەم دۆخەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دا هەیە؟
سێناتۆر ڤان هۆڵن: من لە نزیکەوە چاودێریم کردووە و لە ئیدارەی بایدنەوە دڵنیاییم وەرگرتووە کە ئەوان چەند جار حکومەتی تورکیایان ئاگادار کردووەتەوە کە ئێمە بە تووندی دژی ئەوەین کە تورکیا هەسەدە دەکاتە ئامانج. ئاشکرایە تورکیا لەنێو وڵاتی خۆیدا مافی یاسایی هەیە هەر جۆرە بەرگرییەک بکات. واتە هەر دەستدرێژییەک بکرێتە سەر تورکیا چ پەکەکە بێت یان هەر لایەنێکی دیکە، بەڵام کاتێک باسی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکرێت، ئەوە قەوارەیەکی جیاوازە و ئەوانە لە شەڕی دژی داعش دا هاوبەشی ئەمریکا بوون و، ئێمە پێویستیمان بە پاراستنی ئەو هاوبەشییە هەیە.
ڕووداو: وەک باست لە داهاتووی سووریا کرد، ئەمریکا هیچ پلانێکی ستراتیجی هەیە بۆ پاراستنی مافەکانی کورد لە داهاتووی سووریادا، دەیەوێت کێشەی کورد لە سووریاش چارەسەربکات، وەک ئەو هەوڵانەی لە ئێراق هەبوون؟
سێناتۆر ڤان هۆڵن: بەڵێ، پێم وایە ئەمریکا پێویستی بەوەیە دڵنیا ببێتەوە لەوەی کە وەک بەشێک لە هەر جۆرە لێکتێگەیشتنێکی چارەسەری داهاتووی پەیوەست بەسووریا، مافی کوردی سووریا بپارێزرێت و پارێزگارییان لێ بکرێت. پێم وایە ئەوە بەرژەوەندییەکی گرنگی ئەمریکایە وەک بەشێک لە هەوڵە گشتییەکانی چارەسەری. ڕەنگە لە سووریا بگەینە چارەسەری. بەدەستهێنانی ئەوە زۆر قوورسە، بەڵام پێم وایە بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی کەسیی خۆم کە نزیکایەتی و سۆزێکی زۆرم بۆ گەلی کورد هەیە، خاڵە ڕاستەقینەکە لێرەدا ئەوەیە کە زۆر گرنگە سیاسەتی ئەمریکا ڕەنگدانەوەی ئەو پەیوەندییە زۆر گرنگ و بەهێزەبێت. ئینجا ئەوە پەیوەندییەکە کە ئێمە وەک پەیوەندییەکی تایبەت دەیبینین؛ دەیڵێمەوە، لە چوارچێوەی ئێراقێکی یەکگرتوودا، بەڵام لەو ڕۆڵە زۆر گرنگە تێدەگەین کە گەلی کورد لەو چوارچێوەیەدا دەیگێڕێت.
ڕووداو: دوایین پرسیارم ئەوەیە، کورد چۆن دەتوانێت دۆستی زیاتری لە واشنتن هەبێت؟
سێناتۆر ڤان هۆڵن: خۆی کورد هاوڕێی زۆری لە واشنتن هەن، بەڵام هەمیشە دەتوانین بازنەکە فراوان بکەین. هەر بۆیە پێم وایە ئەو گفتوگۆیدانەی دەکرێن کە سەرکردەکانی کورد سەردانی ئێرە و پایتەختەکەمان دەکەن زۆر گرنگە کە بگەنە لای هاوکارەکانم و ئەوەیان کردووە. لەبەر ئەوەی باوەڕم وایە ئەوە پەیوەندییانەی گەل لەگەڵ گەل بۆ زیاتر بەهێزکردنی هاوسەنگییەکەیە.
ڕووداو: کاتی ئێوە کەمە و پرسیارەکانی منیش زۆرن، بەڵام زۆر سوپاست دەکەم کە میوانی ڕووداو بوون و، چاوم لەوەیە زیاتر و زیاتر لە ڕووداو دەربکەویت.
سێناتۆر ڤان هۆڵن: زۆر سوپاس.
ڕووداو: زۆر سوپاس سێناتۆر، زۆر سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە.[1]
ئەم بابەتە 46 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 06-05-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-05-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-05-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-05-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 46 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.137 KB 07-05-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
ژیاننامە
بەکرە سوور
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
ژیاننامە
بەکرە قیت
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
عەلی لەتیف
19-07-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی لەتیف
ژیاننامە
ڕەمزی مەلا مارف
26-12-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەمزی مەلا مارف
ژیاننامە
حامید عەلی مورادی
19-07-2017
سەریاس ئەحمەد
حامید عەلی مورادی
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,897
وێنە 106,050
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,980
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,553

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,564

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
ژیاننامە
بەکرە سوور
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
ژیاننامە
بەکرە قیت
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باکووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کلتوور - مەتەڵ - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژاوای کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!