پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,964
وێنە 106,057
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 99,024
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,552

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,307

English 
7,142

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
عەلی لەتیف
شەهیدان
قادر کابان
ژیاننامە
ڕەمزی مەلا مارف
ژیاننامە
حامید عەلی مورادی
ژیاننامە
ماریا سام
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ پارێزگاری کرماشان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ پارێزگاری کرماشان
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان زۆرترە، تا لە هەولێر
جەعفەر موبەشرنیا
پارێزگاری #کرماشان# دەڵێت: سەردانەکەیان بۆ هەولێر دەرفەتێکی زۆرباش بوو بۆ گەشەسەندنی ناوچەکە و جەختکردنەوە بوو لەسەر ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی. هاوکات، ڕەخنەی ئەوە دەگرێت کە لە هەرێمی کوردستان وەکوو پێویست گرنگی بە جلوبەرگ و کولتووری کوردی نادرێت.

محەمەد تەیب سەحرایی، پارێزگاری کرماشان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ جەعفەر موبەشرنیا، پێشکەشکاری ڕووداو کە ڕۆژی 20ی حوزەیران پەخشکرا، باسی لە سەردانی خۆی و شاندی یاوەری لە سەرەتای ئەم مانگەدا بۆ هەولێر و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەپرسانی هەرێمی کوردستان کرد.

پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی زۆرباش لەنێوان هەردوولا کرا؛ پەروێزخان پلەی یەکەمی ترانزێتی لەنێو هەموو دەروازەکانی ئێران دا هەبوو. دەبێت خەڵکی هەردوو دیوی سنوور زۆرترین سوودیان بەربکەوێت.

سەحرایی دەشڵێت، ڕێژەی بێکاری لە کرماشان بەراورد بە حەوت ساڵی پێشوو بۆ نیوە دابەزیوە. لەبارەی کۆڵبەرەکانیشەوە دەڵێت: پێویستە گەنجە کۆڵبەرەکانمان لە چوارچێوەی بازاڕدا کاربکەن.

پارێزگاری کرماشان لە بەشێکی گوتەکانیدا باسی لە زمان و دابوونەریتی کوردی کرد: زمان و دابوونەریتی کوردی یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانمان. هانی بەکارهێنانی زمانی کوردی دەدەم.

وتیشی کە خەڵکی پارێزگای کرماشان جلوبەرگی کوردی دەپۆشن، بەڵام گلەیی ئەوە دەکات کە لە هەولێر 10 کەسم بە جلوبەرگی کوردییەوە نەبینی. زمان و دابوونەریت و پۆشاکی کوردی لە کرماشان بەرچاوترە لە هەولێر.

هاوکات، باسی لەوە کرد کە ئێمە لە ئێران ئەسپی ڕەسەنی کوردیمان تۆمارکردووە. هەوڵی بەجیهانیکردنی ئەسپی کوردی دەدەین.

دەقی هەڤپەیڤینەکە:

ڕووداو: بەڕێز سەحرایی، دڵخۆشم کە ئێوە لێرەن و زۆر بەخێربێن.

پارێزگاری کرماشان: سڵاو و ڕێز، سوپاستان دەکەم.

ڕووداو: بەڕێز سەحرایی، ئەم سەردانەی ئێوە بۆ هەرێمی کوردستان هیچ ئەنجامێکی دەبێت؟

پارێزگاری کرماشان: بەناوی خودای گەورە و میهرەبان. بە لەبەرچاوگرتنی ڕەگە هاوبەشە مێژوویی و کولتووری و هەرێمییەکان، هەروەها خواستی هاوبەش و زۆرباش لەنێوان خەڵکی ئەم ناوچەیەدا، پەنا بەخوا ئەم سەردانە و گفتوگۆکانی سەردانەکە دەتوانێت دەرفەتێکی زۆرباش بێت بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ناوچەکە.

ڕووداو: ئێوە دەخوازن لە چ بوارێکدا پەیوەندییەکانی پارێزگای کرمانشان و هەرێمی کوردستان پێشبکەون؟

پارێزگاری کرماشان: ئەو هاوکارانەی لەم سەردانەدا یاوەرم بوون، هەموویان لە بەڕێوەبەرایەتی و دەزگائابووری، بازرگانی و گومرگییەکان بوون. بۆیە نێوەڕۆکی ئەم سەردانە جەختکردنەوە بوو لەسەر باس و خواسی ئابووری و بازرگانی و بوارە جیاوازەکانی دابینکردنی هەلی کار لەنێوان هەردوو ناوچەکەدا.

ڕووداو: ئێوە لەم سەردانەدا داوای چ شتێکتان لە هەرێمی کوردستان کرد؟

پارێزگاری کرماشان: ئاستی پەرەپێدان و گەشەپێدانی پەیوەندییەکان، پێویستییان بە پێداچوونەوەی زوو بە زوو هەیە. لە کاتی پەیوەندی و مامەڵەکردندا، زۆر پرس دێنە پێشەوە و هەندێک جار کێشە درووست دەبن، دەبێت پێکەوە بە هاوبیری و گفتوگۆ، ڕێگەچارە بۆ ئاسانکاری و خێراکرنی ڕەوتەکە بدۆزینەوە. لەم سەردانەدا بەشێک لەو پرسانە کەوتنە بەرباس و گفتوگۆ، ڕێککەوتنی زۆرباش کران. لەوانە، بە مەبەستی پەرەپێدان و زیادکردنی چەندێتی و چۆنییەتی ئاڵوگۆڕی نێوانمان پێویستیمان بە نۆژەنکردنەوەی بەرچاوی تۆڕەکانی ڕێگەوبانە، بڕیاردرا لە هەردوو دیوی کرماشان و هەرێمی کوردستان، لە ئەگەری ڕەزامەندی و لە چەند کاتێکی پلان بۆ دانراودا، لە چەند شوێنێک باشتر بکرێن، بۆ ئەوەی شۆفێرانی ئازیز بەگشتی و شۆفیرانی بارهەڵگرەکان بتوانن لە دۆخێکی باشتردا شۆفیری بکەن.

ڕووداو: وەڵامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ داخوازییەکانی ئێوە چی بوون؟

پارێزگاری کرماشان: هەر لە دەستپێکی هاتنمان و گفتوگۆ لەگەڵ پارێزگارە بەڕێزەکان، تاوەکوو ئەو کاتەی دەرفەت درووستبوو لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێزی هەرێم گفتوگۆ بکەین، هەموویان لەوپەڕی برایەتی و دۆستایەتی و نیازێکی باش هەڵسوکەوتیان کرد. بەڕای من، گەورەیی و ئیرادەیەکی زۆر باش لە هەردوولا هەبوو بۆ پەرەسەندن و گەشەسەندنی پەیوەندییەکان، سوپاس بۆ خودا.
ڕووداو: قەبارەی بازرگانی نێوان کرماشان و هەرێمی کوردستان چەندە؟ پلان هەیە بۆ فراوانکردنی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخان؟

پارێزگاری کرماشان: دەروازەی سنووریی پەروێزخان وەکوو دەروازەیەکی خاوەن پێشینە و چالاک، دەرفەتێکی زۆرباشە بۆ پارێزگای کرماشان و هەروەها بۆ خەڵک و بازرگانە بەڕێزەکانی هەرێمی کوردستان. لە دوو مانگی ڕابردوودا، دەروازەی پەروێزخان پلەی یەکەمی ترانزێتی هەبووە لەنێو هەموو دەروازەکانی وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا. ئەم ترانزێتە بۆ خزمەتی بازرگانانی هەردوولایە. هەوڵدەدەین هەناردە و هاوردە و ترانزێت لەو دەروازەیەدا بەشێوەیەکی تایبەت و بەخێراییەکی دڵخوازی ئێمە گەشەبکات.

ڕووداو: بۆچوونی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن کە لە کرماشانەوە دەچن بۆ نەجەف و کەربەلا، لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان چۆنە؟

پارێزگاری کرماشان: سوپاس بۆ خودا زۆر لە خەڵکی هەردوو دیوی سنوور پەیوەندی خزمایەتییان هەیە. پێشینەی هاوبەشی زۆرباشی مێژووییان هەیە، بەڵام پارێزگای کرماشان بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی، زیارەتکارانی لە دەروازەی خەسرەوییەوە دەچنە نێو وڵاتی ئێراق. زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن زیاتر لە پارێزگای کوردستان و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواوە دێنە نێو هەرێم. زیارەتکارانی ئێمە ناچنە نێو هەرێمی کوردستان. لەبەر ئەمەیە کە ئێمە زۆر باسی چلەی ئیمام حسێنمان لە کۆبوونەوەکاندا نەکردووە. باسەکانی من لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێزی هەرێم جەختکردنەوە بوو لەسەر پرسی ئابووری و بازرگانی.


ڕووداو: بەڕێزت زیاتر کاری کولتووریت کردووە، چۆن بووی بە پارێزگار کە زیاتر کاری ئابووری و خزمەتگوزاری و ئەمنی دەکات. لەڕووی کولتوورییەوە لە پارێزگای کرماشان چەند چالاکن؟

پارێزگاری کرماشان: دیارە چالاکییەکانم بەتەواویش کولتووری نەبوون. بواری خوێندنم و هەروەها حەز و خوێندنەوە و چالاکی کۆمەڵناسی و سیاسیم هەبووە و هەیە. دیارە پێشینەی زانکۆ وادەکات بۆچوونە نێو کارێک، بە خۆئامادەکردنی زانستی و ڕاوێژی پیشەیی بچینە پێشەوە. هەر بۆیە لە یەکەمین ڕۆژەکانی وەرگرتنی ئەرکی بەرپرسیارییەتی، کۆمەڵەی زۆرباشم بۆ ڕاوێژ و هاوبیری هەڵبژارد، لە بوارە جیاوازەکان، لەوانە ئابووری. ڕەنگە یەکێک لەو دەستکەوتانەی ئەو ڕاوێژانە ئەوە بووبێت کە بەشێکی زۆری چالاکییەکانم خستوونەتە بازنەی چالاکییەکانی سنوور و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی سنوورەکان. ئەم هاتوچۆیانەی من و گرنگیدان بە پەرەپێدان و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی من کەسایەتییەکی کولتووریم هەبووە، بەڵام کۆی ڕاوێژەکان منی گەیاندە ئەو ئەنجامە کە دەبێت لە بواری ئابووری دا خەڵکی هەردوو دیوی سنوور زۆرترین سوودمەند بن.

ڕووداو: لە دوایین ئاماری ساڵی ڕابردوودا، پارێزگای کرماشان لە بێکاری دا لە پلەی یەکەم دا بوو. ئێوە بۆ دەرفەتی کاری چیدەکەن؟ بۆچی هەمیشە کرماشان لە بێکاری دا لە ئێران لە پلەی یەکەمدایە؟

پارێزگاری کرماشان: لە هەردوو دیوی سنوور لە ساڵەکانی ڕابردوودا سەردەمێکی سەختمان پێکەوە بەڕێکردووە. سەردەمی تاڵ و سەختی هەبوونی سەددام. دوای سەددام، سێبەری ئاژاوەی گەورەی داعش بووە هۆی ئەوەی کە لەم ناوچەیەدا وەبەرهێنان هەندێک کەمببێتەوە. خەڵکی هەرێم بە باشی لەم قسەیەم تێدەگەن کە خوێنڕێژ و ستەمکارێکی وەکوو سەددام چ تاوانێکی لە دژی خەڵکی کورد کرد. ڕووداوی تاڵ و کارەساتباری هەڵەبجە بەشێکە لەو تاوانانە. سوپاس بۆ خودا لە ساڵەکانی دواییدا، پڕۆسەی هەلی کار بەهێزتر بووە.

ڕووداو: کەواتە دۆخی پارێزگای کرماشان باش نییە؟

پارێزگاری کرماشان: بڕوانە، سوپاس بۆ خودا هەموو پارێزگاکانی ئێران لە گەشەسەندندان، لەبەر ئەوەی ئێمە مەودایەکی زۆرمان لەگەڵ ڕێژەی تێکڕای بێکاریی وڵاتمان هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی بێکاری لە پارێزگای کرماشان بە بەراورد لەگەڵ نزیکەی حەوت ساڵ پێشتر بۆ نیوە دابەزیوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە ڕێژەی مامناوەندیی وڵات. ئەو سیاسەتانەی لە سەردەمی سەرۆککۆماری ڕەحمەتی و شەهیدمان فەخامەتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دا پەیڕەوکران، ئەم پێشکەوتنەی زۆر خێرا کرد. هیوادارین بەم پڕۆسەیە بەردەوامە و ئەو خێراییە باشەی لە ڕەخساندنی هەلی کاردا لە پارێزگای کرماشان هەیە، لەکاتێکی گونجاودا لە گەشەی هەلی کاری وڵات نزیک ببینەوە.

ڕووداو: ئەگەر دەرفەتی کارکردنیش پەیدابووبێت، وەکوو ئێوە دەڵێن، بەڵام هێشتا کۆڵبەری هەیە. بۆچی؟ داهاتووی کۆڵبەری چۆن دەبێت؟

پارێزگاری کرماشان: بڕوانە، سیاسەتی پێشنیازکراو و بەردەوامی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بریتییە لە درووستکردنی بازاڕی سنووری و پێشخستنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە چوارچێوەیەکی سەلامەت و سوودبەخش لە بازاڕەکەدا. کۆڵبەری پاشماوەی دۆخی کارکردنی پێشووە، هەروەها سەردەمی پێشووی پەیوەندییەکانی ئێمە وهەرێم، کە ئێمە لە گفتوگۆکانماندا باسمانکردوون. هیوادارین بە هاوئاهەنگی هەردوولا ئەو گەنجە ئازیزانەی خەریکی کۆلبەرین بتوانن لە کەشوهەوا و ئاساییشی باشتر و لە بارودۆخێکی گونجاودا چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکانیان لە چوارچێوەی ئەو بازاڕەدا بکەن.

ڕووداو: زۆر لەبارەی سنووری نەوسوود و پاوە دەبیستین ڕەوشێکی جیاوازتری لە دەروازەکانی دیکە هەیە، وەکوو کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەران. بۆچی چارەسەرێکی ئەو خاڵە سنوورییە ناکرێت؟

پارێزگاری کرماشان: هەوڵەکانمان بۆ ئەوەن لە هەموو سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ هەرێم، لە کۆڵبەری بەرەو بازاڕی سنووری بچین. بەشێوەیەکی سرووشتی بەشێکی داواکارییەکانمان لە بەرپرسانی هەرێم لەسەر ئەمە بوو کە هاوئاهەنگی و هاوکاری بکەن بۆ ئەوەی ڕێکخستنێکی باشترمان لە سنوورە هاوبەشەکاندا هەبێت. هیچ جیاوازییەک نییە لە باکوورەوە تاوەکوو باشووری پارێزگای کرماشان بۆ ئەو ئازیزانەی لە سنوورەکاندا کار دەکەن، بەپەلە بەدوای ئەوەوەین چالاکی بازاڕی سنووری بەهێز و فراوان بکەین. ئەم هاتوچۆیانەی من و پارێزگارەکانی دیکە بۆ هەرێم کە دوای سەردانی پارێزگارە بەڕێزەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شاری ورمێ بوو، ئەو گفتوگۆیدانەی لەم دەرفەتەدا پێکەوە هەمانبووە، یەکێکە لە هۆکارەکانی ڕەخساندنی بادورۆخێکی باشتر بۆ بازرگانی لەسەر سنوور.

ڕووداو: ڕەوشی زمانی کوردی لە کرماشان چۆنە، پێشتر دەگوترا کە لەنێو کرماشان دا زمانی کوردی زۆر بە کەمی بەکاردەهێنرێت، بەتایبەتیی لای گەنجان، ئایا ئەوە کەموکووڕییە؟ ئایا ئێوە ئاگاداری ئەو پرسەن؟

پارێزگاری کرماشان: زمانی کوردی، داوونەریتی کوردی، حەز و بۆنەکانی کوردی، یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی ئێمە. خەڵک و کۆمەڵگە دەبێت لەگەڵ ناسنامەی خۆیان بژین و بە ناسنامەکەیانەوە بەهایان هەیە. بۆیە من خۆم و هەروەها کۆمەڵەی میدیایی کرماشان هانی بەکارهێنانی زمانی کوردی دەدەین و هانی بەکارهێنانی داوونەریتی ڕەسەنی ئێرانی دەدەین کە داوونەریتی کوردی یەکێکە لە کۆڵەکە مێژووییەکانی. پێمانوایە ئەمە دەتوانێت پێشەکییەک بێت بۆ هەموو کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو. خەڵکی پارێزگای کرماشان جلوبەرگی کوردی دەپۆشن. بۆ ئاگاداریتان، بۆ من زۆر سەرنجڕاکێش بوو کە ئەمڕۆ لە هەولێر گەڕام و پێشتر لە سلێمانی گەڕاوم، نەمبینی 10 کەس جلوبەرگی کوردییان لەبەردابێت، بەڵام ئێوە کاتێک لە پاوە، نەسوود، جوانڕۆ، ڕوانسەر و سەلاس، تەنانەت لەنێو شاری کرماشانیش پیاسەیەک دەکەن، هەندێکجار زۆرینەی خەڵکی شارەکانمان جلوبەرگی کوردی دەپۆشن و کوردی قسە دەکەن. بۆ من دەرفەتێکی زۆرباش بوو ئەمڕۆ لە هەولێر پیاسەیەکم کرد، بەڵام زۆر سەرنجڕاکێش بوو، لەوانەیە 10 کەسم نەبینیبێت جلوبەرگی کوردیان پۆشیبێت.

ڕووداو: بەڵام دان بەوە دادەنێی کە زمانی کوردی لەنێو شاری کرماشان هەندێک لاوازە؟

پارێزگاری کرماشان: نەخێر، بڕوانە..

ڕووداو: ئێستا باشە؟

پارێزگاری کرماشان: ئێستا باشە و ئێمە شێوەزاری جیاوازی کوردیمان لە پارێزگای کرماشان هەیە.

ڕووداو: من مەبەستم مەڵبەندی شاری کرماشانە کە پێموابێت کەڵهوڕییە.

پارێزگاری کرماشان: لەنێو کرماشان خۆی، لەبەر ئەوەی نەتەوەی جیاوازمان هەن و شێوەزاری جیاوازمان هەن، شێوەزارەکانی کوردی لە کرماشان جیاوازن و خەڵک بەپێی ڕەگی ڕەسەنایەتیی خۆیان کەڵکی لێوەردەگرن. خاڵێک هەیە ئەویش ئەوەیە کە کوردی، زمانی کوردی و داوونەریتی کوردی و پۆشاکی کوردی، بەڕای من لە کرماشان زیاتر لە هەولێر بەرچاو دەکەوێت.

ڕووداو: هیچ پلانتان هەیە بۆ پێشڤەچوونی زیاتر؟

پارێزگاری کرماشان: بەڵێ، بڕوانە..

ڕووداو: بۆ نموونە کردنەوەی بەشی ئەدەبی کوردی لە زانکۆی ڕازی لە کرماشان، هاوشێوەی زانکۆی کوردستان لە سنە؟

پارێزگاری کرماشان: لە کۆمەڵە جیاوازەکان دا پێشنیازی جیاوازم بۆیان هەیە، هەروەکوو خۆت فەرمووت من حەزێکی کولتووریم هەیە، چەند باشە من بۆ بینەرەکانی کەناڵی ئێوەش ئەم پێشیازەم بخەمەڕوو. یەکێک لە پێشنیازەکانی من ئەمڕۆ بۆ بەڕێز وەزیری ناوخۆ و بۆ بەڕێز سەرۆکوەزیران ئەمە بوو کە هاوئاهەنگی بکەین بۆ تۆمارکردنی ئەسپی ڕەسەنی کوردی. کاتێک باسی ناسنامەی کوردی دەکەین، زمانی کوردی، جلوبەرگی کوردی، داوونەریتی کوردی، جەژنە نەتەوەیی و هەرێمییەکان، هەموو ئەمانە دەبێت لەپاڵ هەندێک هۆکاری تەواو و تەواوکەر لەبەرچاو بگیرێن. ئێمە دەرفەتێکمان هەیە بۆ جێگیرکردنی ناسنامەمان لە جیهانی سەردەم دا. یەکێک لەوانە کە دەتوانێت زۆریش سەرنجڕاکێش و جوان بێت، ئەسپی ڕەسەنی کوردییە. ئێمە لە ئێران ئەسپی ڕەسەنی کوردیمان تۆمارکرد. بۆ تۆماری جیهانیش پێویست بوو لە هەرێمی کوردستان هەندێک چالاکی کرابان و لە ئێراق تۆمار بکرێت، ئینجا بە هاوبەشی بەدوای تۆمارکردنی جیهانی دا بچین. ئەمە وەکوو نموونەیەک لە گرنگیدان بەو شتەی لەم ناوچەیەدا هەمانە.

ڕووداو: لە پارێزگای کرماشان تۆمارێکی دیکەشمان هەیە کە نێودەوڵەتییە، ئەویش تۆمارکردنی ناوچەی هەورامانە لە یونسکۆ. دوای ئەو تۆمارکردنە چ کراوە بۆ پاراستنی هەورامان و شوێنە مێژووییەکانی و هەموو تایبەتمەندییەکانی ئەو ناوچەیە؟

پارێزگاری کرماشان: پرسیارێکی زۆرباشت کرد. یەکێک لەو چالاکییانەی بە درێژایی ماوەی بەرپرسیارییەتیم جەختم لەسەری کردووەتەوە، بەهێزکردنی ژێرخان بووە بۆ گەشەسەندن و پێشکەوتنی کرماشان بە تایبەتیی ناوچەی هەورامان. بۆ نموونە با باسی گەشتیاریت بۆ بکەم. هاتوچۆی خەڵک بەبێ سوودوەرگرتن لەژێرخان ناکرێت. یەک لەسەر چواری گوندەکانی پارێزگای کرماشان لە کاتی حکومەتی ئێستا واتە حکومەتی سەرۆککۆماری ڕەحمەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی دا گازیان بۆ ڕاکێشراوە. لەوانەش شاری ئەزگەلە، کە زۆر نزیکە لە سنوور.

ڕووداو: ئەزگەلە، پێموابێ بوومەلەرزە زیانێکی گەورەی پێگەیاند.

پارێزگاری کرماشان: بەڵێ وابوو. یان بۆ نموونە، گوندی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشی هانەگەرمەڵە لە خاڵی سفری سنووری، کە سەر بە هەورامانە و نزیکە لە شاری پاوە. دەمەوێت ئەمە بڵێم کە لە دیارییە زۆر گرنگ و کاریگەرەکانی شۆڕشی ئیسلامی و حکومەتی کۆماری ئیسلامی بۆ خەڵکی هەموو ناوچە جیاوازەکان لەوانە ناوچەی هەورامان و گوندە جیاوازەکانی پارێزگای کرماشان، دابینکردنی ژێرخانە بۆ پێشکەوتنیان. ئەو گوندانەی ڕێگەوبانێکی باشتر، کارەبا و ئاو و گازیان هەبێت، بەشدارییەکی زیاتریان هەیە لە پێشوازیکردن لە گەشتیاران. ئێستا ئێوە دەتوانن لە خاڵی سفری سنووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوێکی زۆر گەرم و ئارام لە زستانێکی ساردی ناوچەکەدا بەڕێبکەن، چونکە خەڵک گازی سرووشتیان هەیە و ئاوی خواردنەوەی خاوێن و تەندرووست و گەرەنتیکراویان هەیە.

ڕووداو: ژێرخانی کەرتی گەشتیاری چۆنە؟

پارێزگاری کرماشان: لە باری گەشتیاری دا باسی ئەوەم کرد کە دوای تێپەڕاندنی قۆناخی ژێرخانەکان، پاراستنی پێکهاتەی ناوچەکەیە. بەهەرحاڵ ئێمە دەبێت ناوچەی هەورامان بە هەمان جوانییەکانییەوە بپارێزین. نابێت ڕێگەبدەین ئەو پێکهاتە زۆر جوان و تایبەتەی شار و گوندەکانی هەورامان ببێتە قوربانیی بیناسازیی بێ سەروبەر و بێ بنەما. هەوڵدەدین بەشێوازی جیاواز پارێزگاری لە شار و گوندەکانمان بکەین بۆ ئەوەی بتوانن ڕێک بە پاراستنی هەمان جوانییکانیانەوە پێشوازی لە گەشتیاران بکەن. هەر لەم مانگەی دواییدا کۆمەڵێک بڕیاری زۆرباش لەبارەی پێکهاتە جیاوازە مێژووییەکانی پارێزگای کرماشان هەبوون بۆ ئەوە ئەو پێکهاتە مێژووییانە بە پارێزگاری لە ناسکی و جوانییە مێژووییەکەی خۆیەوە پێشوازی لە گەشتیار بکات.

ڕووداو: یارسانەکان گلەیی ئەوە دەکەن کە ئەوان لە پارێزگای کرماشان و لە هەموو ئێران سنووردار دەکرێن و لەسەر بنەمای ڕەسەنایەتیی ئایینی ئەوان پێشوازییان لێناکرێت. ئایا ئەوە ڕاستە؟ سنووردارکردنی یارسان لەبەر ئایینەکەیانە؟

پارێزگاری کرماشان: بڕوانە، وتم کە کرماشان پەلکەزێڕینەیەکی جوانی نەتەوەکان، زمانەکان و ئایین و مەزهەبە جیاوازەکانە. هەر ئێستا ئێمە لە کەناڵی زاگرۆس، کە کەناڵی دەنگ و ڕەنگە لە پارێزگای کرماشان، چەندین کاژێر بەرنامەمان بە زمانی کوردی هەیە، بە شێوەزاری جیاواز. هەر لەم ڕووداوە دڵتەزێنەی شەهیدبوونی سەرۆککۆماری ڕەحمەتیمان، من لە ڕێووێنەێکی زۆر گەورەدا لە مزگەوتی پاوە لە خزمەت مەلای قەدرگرانمان بەڕێز حاجی مامۆستا قادر قادری و کۆمەڵێک ئازیزانی هەورامان دا بووم. ڕێووێنەەکە بەتەواوی بە داوونەریتی برایانی سوننە مەزهەب بۆ سەرۆککۆمارەکەی خەڵک بەڕێوەچوو. لە ڕێوڕەسیمێکی جەماوەری زۆر گەورەدا لە ناوچەی داڵاهۆ من لەپاڵ خەڵکی باشی یارسان دا بووم. هەریەک لەو کۆمەڵە جیاوازانە بە نەریتی خۆیان شینگێڕانیان کرد. واتە برایانی سوننە بە نەریتی خۆیان و برایان و خوشکانی یارسان بە نەریتی خۆیان.

ڕووداو: ئەوە تەنیا چالاکی پارێزگار بوو یاخود چالاکی کەناڵی تەلەڤزیۆنی پارێزگای کرماشان بوو؟

پارێزگاری کرماشان: نەخێر، ئەمە چالاکییەکی کۆمەڵایەتی بوو کە منیش تێیدا بەشدار بووم. واتە من بەڕێوەبەری ڕێووێنەەکەی پاوە نەبووم، بەڵام تێیدا بەشداربووم. من بەڕێوەبەری ڕێوەوێنەی داڵاهۆ نەبووم، بەڵام لەسەر بانگهێشتی خەڵک بەشداربووم. من بەڕێوەبەری ڕێووێنەی سەرفیروزئاوا نەبووم، بەڵام بەشداریم تێداکرد. بڕوانە، بەبێ ستایشکردن بڵێم، جیهان شایەتیی ئەوەی دا کە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی دەوڵەتێکی جەماوەرییە، بۆ سەرۆککۆماریان بە هەموو ڕەنگ و مەزهەب و ڕەگەزێک ماتەمیان گێڕا و ڕێزیان لێگرت. نزیکەی یەک لەسەر چواری خەڵکی جیهان بۆ ڕێزگرتن لە خەڵکی ئێران ماتەمی گشتییان ڕاگەیاند. بۆیە، ئەم بەرنامانە بەرنامەی خەڵک بوون و منیش بە شانازییەوە تێیاندا بەشدار بووم.

ڕووداو: با باسی پڕۆژەی گواستنەوە ئاوی سیروان بکەین، ئەگەر ئەو پڕۆژەیە تەواوبکرێت کاریگەریی لەسەر ئاوی دەربەندیخان لە هەرێمی کوردستان دەبێت و ئاستەکەی کەم دەکات، ئەو پڕۆژەیە گەیشتووەتە کوێ؟

پارێزگاری کرماشان: یاسا و پابەندییە نێودەوڵەتییەکان، چارەنووسی ئاوەکانی نێو هەرێمی کوردستان و سنوورەکانی زۆرباش ڕوونکردووەتەوە. ئاوەدانی ئەو ناوچەیە چ لە ناوچەی هەرێمی کوردستان و چ لە ناوچەی کرماشان بۆ ئێمە گرنگە. بە دڵنیاییەوە ئەم پڕۆسەیە بەشێوەیەک دەچێتە پێشەوە کە هیچ یەک لەم دوو لایەنە زیانیان بەرنەکەوێت.

ڕووداو: واتە پڕۆژەکە بەوشێوەیەیە کە ئێوە باسی دەکەن؟ گواستنەوەی ئاوی سیروان نییە بەڵکوو تەنیا بەنداوێکە؟ بەدرووستی ئەو پڕۆژەیە چییە؟

پارێزگاری کرماشان: ئەگەر بەوردی خوێندنەوە بۆ ئەم پڕۆژەیە بکەن، دەبینین کە مافی ئاویی هیچ یەک لەم دوو لایەنە پەراوێز ناخرێت. خاڵە سەرەکییەکە ئەمەیە کە خەڵکی باشی هەردوو دیوی سنوور دەبێت بتوانن کەڵک لەو ئاوە وەربگرن کە بەسەر خەڵکی هەردوو دیودا تێدەپەڕێت و دەبێتە هەڵم و لەدەست دەچێت. دەبێت هەردوولا بتوانن بۆ ژیانێکی باشتر و کشتوکاڵ سوودی لێ ببینن، بەڵام مافی ئاویی هەردوولا بۆ ئێمە پرسێکە جێگەی ڕێز و جیدی دەبێت.

ڕووداو: زۆر سوپاس بەڕێز محەمەد تەیب سەحرایی: پارێزگاری کرماشان کە لەگەڵمان بووی.

پارێزگاری کرماشان: منیش سوپاستان دەکەم. پشتیوان بە خودا خەڵکی بەڕێزی ئەم ناوچەیە ساڵانێکی خۆش و بە دۆستایەتی پێکەوە دەژین، تەندرووستن بن.[1]
ئەم بابەتە 21 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net/ 20-06-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 27-06-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-06-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-06-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 21 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.135 KB 27-06-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
ژیاننامە
بەکرە قیت
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
حاجی ڕێکخەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
پوشۆ عەبدولکەریم عومەر
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
ژیاننامە
بەکرە سوور
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی لەتیف
19-07-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی لەتیف
شەهیدان
قادر کابان
05-12-2010
هاوڕێ باخەوان
قادر کابان
ژیاننامە
ڕەمزی مەلا مارف
26-12-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەمزی مەلا مارف
ژیاننامە
حامید عەلی مورادی
19-07-2017
سەریاس ئەحمەد
حامید عەلی مورادی
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,964
وێنە 106,057
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 99,024
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,552

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,307

English 
7,142

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
ژیاننامە
بەکرە قیت
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
حاجی ڕێکخەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
پوشۆ عەبدولکەریم عومەر
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
ژیاننامە
بەکرە سوور
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شوێنەکان - وڵات - هەرێم - ڕۆژاوای کوردستان کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم شوێنەکان - جۆری شوێن / شوێنەوار - گوند پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی شوێنەکان - شار و شارۆچکەکان - ئامودا پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سەیدسادق (شارەزوور)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!