پێی ئەڵێن هەیئەت لەسەر ئیستیلاح
لەپاش تەحەڕڕوم دوعای ئیفتیتاح
«اللّه اکبر» لەبۆ ئینتیقال
زیکری ڕکووع و سوجدە و ئیعتیدال
هەم لە هەیئاتە هەردوو دەستەکان
بەرز بکەیتەوە تا عاستی سەر شان
بەری ئەوانیش ڕوو لە قیبلە بێت
کاتێ تەکبیری تەحەڕڕوم ئەڵێیت
کاتی دانەوین بۆ ڕوکنی ڕکووع
کاتی ئیعتیدال بە وەزعی مەشرووع
لە تەحیاتی ئەووەڵ کە هەستای
دەست بەرز کەرەوە کاتێ ڕاوەستای
جەهر و ئەسراریش هەرکام وەختی خۆی
هەیئەتی نوێژە، ئاگاداربە بۆی
سوبح و مەغریب و عیشا ئاشکران
عەسر و نیوەڕۆ سیڕڕین و پەنهان[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#