بابەتی نوێ
|
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
|
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
|
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
|
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
|
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
|
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
|
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
|
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
|
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
|
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
ئامار بابەت 523,891 وێنە 106,044 پەرتووک PDF 19,742 فایلی پەیوەندیدار 98,975 ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) کوردیی ناوەڕاست 300,546
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) Kurmancî - Kurdîy Serû 88,728
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) هەورامی 65,707
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/sa.png) عربي 28,768
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) کرمانجی - کوردیی سەروو 16,136
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ir.png) فارسی 8,292
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/gb.png) English 7,139
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/tr.png) Türkçe 3,565
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/de.png) Deutsch 1,455
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ru.png) Pусский 1,119
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/fr.png) Française 321
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/nl.png) Nederlands 130
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) Zazakî 84
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/se.png) Svenska 56
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/am.png) Հայերեն 44
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/es.png) Español 39
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/it.png) Italiano 39
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) لەکی 37
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/az.png) Azərbaycanca 19
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/jp.png) 日本人 18
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/il.png) עברית 14
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/no.png) Norsk 14
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/gr.png) Ελληνική 13
![](http://www.kurdipedia.org/images/flags/cn.png) 中国的 11
|
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
| بەشکردن | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
نرخاندنی بابەت |
|
نایاب |
زۆر باشە |
باش |
خراپ نییە |
خراپ |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
ئەی هەنگی بچکۆلانە!
باڵداری خاوەن لانە
ئەبینم بە ڕۆژ و شەو
وای لە هەوڵ و تەقڵەدەو
ساتێک ئارامت نییە
نازانم هەوڵت چییە؟
کام باخچەی پڕ لە گوڵە
جێی گۆرانیی بوڵبوڵە
تیا ئەگەڕێی بە ئازاد
ئەسووڕێیتۆ بە دڵشاد
بچکۆلە و زەرد و سووری
خاوەن هەست و شعووری
تۆش وەک ئەم گشت باڵدارە
لەم هەرد و کۆهسارە
بۆ ناکەویتە سەیران؟
ڕابوێری وەک ئەوان
تاوێ سەیرانی سەر گوڵ
ساتێ هاتوچۆی سەر چڵ
کام گوڵێ گەش و جوانە
بۆ تۆ جێگەی سەیرانە
چییە ئەم هەوڵ و هەرا
نە دایکت هەس، نە برا
نە خاوەنی سامانی
نە خاوەن کۆشکی جوانی
نە دووکان و سەرات هەس
بێ خزم و خوێش و بێ کەس
بۆچی بە چەشنی بوڵبوڵ
سەیران ناکەی لە ناو گوڵ؟
یا وەک باقی مەلەکان
ناگەڕێی لە ڕووی ئاسمان!؟
وەرامی هەنگ:
کاکی کوردی دڵسووتاو!
وەڵامت بەمۆ تەواو
سەیران سوودێکی نییە
شتی بێسوودیش چییە؟
سەیران بە کارم نایە
بۆ ژین نابێ بە مایە
بەهاران وەختە بمرم
بۆنی خۆشی گوڵ ئەگرم
بنێشتی داری قەزوان
لە گوێ چەم و لە کێوان
بەفراوی ناو شاخەکان
عەتری گوڵی باخەکان
کۆ ئەکەمۆ تا پاییز
ئەیکەم بە شانی تەمیز
تەمەڵ نانووم بە هاوین
زستان دەس کەم بە گرین
لە بەری ڕەنجی ساڵم
لە هێزی شانوباڵم
پاشەکەوت ئەخەم هەنگوین
هەنگوینی جوان و شیرین
زستان ئەحەسێمەوە
سەربەست ئەسووڕێمەوە
برسی ناکەوم ڕەنگزەرد
داوا ناکەم لە نامەرد
من بە ڕەنج و کردەوە
گۆی هونەرم بردەوە
ڕەنجی هێزی بازووی خۆم
زستان بەبێ خەم ئەیخۆم
هەرکەس تەمەڵ بێ لە کار
نابینێ پارە و دینار
دایم موحتاجی نانە
ماڵەوماڵ سەرگەردانە
ئەو کەسانە هاوینان
ڕائەبوێرن بە سەیران
زستان بێ جێگە و خواردن
ئەکەونە چاڵی مردن
خەنجەر! گوێ ڕاگرە لێم
بگرە دڵ هەرچی ئەڵێم
ئەگەر ئارەق بڕێژی
بۆ برسی و گێژ و وێژی؟!
هەستە باڵت هەڵماڵە
بۆ ئیش بیکە بە گاڵە
مەوێستە لە ئیش کردن
هەتاکوو ڕۆژی مردن
ئەبی بە خاوەنی نان
ئەحەسێیتۆ بە ئاسان
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #دەشتی گەرمیان#
[1] هاشتاگ بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3 تایبەتمەندییەکانی بابەت تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە. ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-07-2024 تۆمارکراوە ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 13-07-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 13-07-2024 باشترکراوە ناونیشانی بابەت ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە! ئەم بابەتە 6 جار بینراوە
|
|