پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بەکرە سوور
17-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
17-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بەکرە قیت
17-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
17-07-2024
هەژار کامەلا
ڤیدیۆ
ماکوان کەریم؛ کێ دەڵێت عیسای کوری مەریەم لە خاچ دراوە؟ ئەوەی لە خاچ دراوە کوردستانە!
17-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئیخوان موسلیمین چییە و چۆن دامەزرا؟
16-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,868
وێنە 106,006
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,425
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,526

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,727

هەورامی 
65,707

عربي 
28,766

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
بەڵگەنامەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،...
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
نوگرەت سەلمان، ڕەگوڕیشەی دڵڕەقی
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نوگرەت سەلمان، ڕەگوڕیشەی دڵڕەقی

نوگرەت سەلمان، ڕەگوڕیشەی دڵڕەقی
=KTML_Bold=نوگرە سەلمان، ڕەگوڕیشەی دڵڕەقی=KTML_End=
#شێرکۆ کرمانج#

شەو و ڕۆژێکە لە ڕێگەی “نوگرەت سەلمان”ین. نوگرەت سەلمان واتە دۆزەخی کورد، واتە بێکەساسی کورد، واتە ئازار و ئەشکەنجەی کورد، واتە بێدەوڵەتی کورد، واتە زیندانی ئەبەدی و ئەزەلی کورد.

لەو ڕێگایەدا، ڕەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری بەرنامەی لەگەڵ ڕەنج لە تەلەڤزیۆنی ڕووداو، لێیپرسیم، ھەست بە چی دەکەیت لەو ڕێگایە بەرەو نوگرەت سەلمان؟ وتم زۆر شت، بەڵام لە هەمووی زیاتر کە باڵی بەسەر فیکر و خەیاڵمدا کێشاوە، بیرکردنەوەیە لەو ھەموو دڵڕەقی و توڕەیی و بێبەزەیی و خوێنڕێژیەیە کە لە ناخ و دڵی جەلادەکانی ئەنفال و نوگرەت سەلمان دا پەنگی خواردبوو، کە بە ڕق و قینە بەسەر ئەو خەڵکە بەستەزمانە لەو زیندانەدا دەیانباراند. لە دڵی خۆم بەردەوام دەڵێم، خودایە ئەمە دەبێت سەرچاوەکەی، ڕیشەکەی لە چ کلتور و تێگەیشتنێک دابێت. بە “ڕەنج”م گوت، من پێم وایە بەشێکی لەوەدایە کە ئێراق وەک دەوڵەتێکی عەرەبی لە 1921 دا درووستکراوە و کورد ھەمیشە وەک ڕێگرییەک لە پێش بەرجەستەکردنی ئەو دەوڵەتە، یان پڕۆژە “وەحدەی عەرەبی” قەومییە شۆڤێنییە عەرەبییەکان، بینراوە. بۆیە، دەڵێم، تا دەوڵەتی ئێراقی مابێت و تا ئەو زھنییەتە⁄عەقڵییەتە زاڵ بێت ئەو دڵڕەقییە دەمێنێت و ئەگەرەکانی ئەنفال⁄جینۆساید لەگەڵمان و لەپێشمانە.

بەداخەوە، لە بەرنامەکە کاتی ئەوەم نەبوو بچمە نێو ڕیشە مێژووییەکانی ئەم دڵڕەقی و توندوتیژییە. لێرە هەوڵدەدەم بەکوورتی ئاماژە بە سەرچاوەیەکی ئەو توندوتیژییە دەکەم.

لە 2019 دا، سەردانی مۆزەخانەی نیشتمانیی بەریتانیم کرد، لەوێ چووم بۆ هۆڵی “شارستانییەتی” ئاشورییەکان. لەوێ، ڕێبەرە گەشتیارییەکەمان قسەکانی بەوە دەستپێکرد کە “ئاشورییەکان یەکێک لە دڕندەترین و شەڕانگێزترین خەڵکی سەر ئەو گۆی زەوییە بوون”. چەندین وێنەی هەڵکەنراوی سەر دیوارەکانی کۆشکی پاشاکانی ئاشورییەکانی نیشان داین. بەردەکان کە وێنەکانیان لەسەر بوو، کاتی خۆی بەریتانییەکان بە کیلۆ لە عوسمانییەکانیان کڕیوە. وێنەکان (کە دانەیەکیم هاوپێچ کردووە) پشتیووانی لە قسەکانی ئەو خانمە دەکرد لەمەڕ ئاشورییەکان. زۆربەیان حیکایەتی ئەو شەڕانەیان دەگێڕایەوە کە لەگەڵ دراوسێکانیان کردبوویان، کە پڕبوون لە کوشتن و بڕین و خوێنڕشتن.

من خەریکی وێنەگرتنی وێنە هەڵکەنراوەکانی سەر دیوارەکان بووم کە پاتری مۆبایلەکەم مرد. خۆشبەختانە هەر ئەو ساڵە سەفەرێکی دیکەی “لەندەن”م کەوتە پێش، یەکسەر چوومەوە بۆ مۆزەخانەکە و هۆڵی “شارستانییەتی” ئاشورییەکان، لەوێ کۆمەڵێک وێنەم گرت. نامەوێت لە بابەتەکە دەرچم بەڵام کاتێک کە پەیکەری دوو گاباڵدار (الثور المجنح) م دیت، بەبیرم هاتەوە و وتم چا نەبوو ئەمانە و چەندین پەیکەر و کەلوپەلی دیکەی مێژوویی کە بەریتانییەکان کاتی خۆی کڕی بوویان، هەندێکیشیان دزی بوو، ئەگەرنا ئێستا وەکوو ئەوانەی لێرە لە ئێراق مابوونەوە دەکەوتنە بەر چەکوک و تەوری #داعش#ییە جلڕەش و دڵڕەشەکان.

بگەڕێینەوە سەر ڕیشەی توندوتیژیی ئێراقییەکان. ئەوانەی تەمەنیان لە چل ساڵ زیاترە، ئەگەری زۆرە بەبیریان بێت کە تەلەڤزیۆنی ئێراقی لە سەردەمی سەدام حسێن و لە ڕۆژانی شەڕ لەگەڵ ئێران دوای هەواڵەکان بەرنامەیەکیان هەبوو بەناوی “وێنەکانی شەڕ” (الصور من المعرکة)، کە لەوێدا جەستە و لاشەی ئێرانییە کوژراوەکانیان نمایش دەدا. وێنەگەلێک کە بەڕاستی لەبەر ڕۆح و کەرامەتی کوژراوەکان نەبێت دەڵێین زۆر قێزەون بوون، مرۆڤ شەرمی لە مرۆڤبوونی خۆی دەکرد کە ئەو دیمەنانەی دەدیت.

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو لە کاتی نیشاندانی وێنە و دیمەنەکان، یەکێک بە دەنگێگی گڕ و بە ئاواز و زمانێکی پڕ لە توڕەیی و دڵڕەقی ناوە ناوە دەیوت “یا حوم اتبع لو جرینا”، واتە داڵە گۆشتخۆرەکان وەدوامان کەون ئەگەر ئێمە ڕۆیشتین بۆ شەڕ، ئێمە دەکوژین و بەجێدێڵین، ئێوەش “کەلاکەکان” بخۆن. ئەمە ئەو پەروەردەیە بوو کە تەلەڤزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ئێراقی، منداڵان و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەیان لەسەر پەروەردە دەکرد. پرسیارەکە ئەوەیە داخۆ ئەم وتەیە، ئەم کردەیە، ئەم تێگەیشتنە، مێژوو و قوڵاییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کوێ؟

لەو وێنەیەی کە هاوپێچ کراوە دەردەکەوێت کە ئەم تێگەیشتنە لانیکە دەگەڕێتەوە بۆ 2600 ساڵ پێش ئێستا لەو جوگرافیایەی کە ئێستا پێی دەگوترێت ئێراق. ئەگەر تەماشایەکی وردی وێنەکە بکەین ئەوە وێنەی چەند جەنگاوەرێکی ئاشوری دەبینین کە لە شەڕدان لەگەڵ دوژمنێکدا، کە ژمارەیەک شەڕکەری تێدا کوژراوە و لاشەکانیان کەوتووەتە ژێر پێیان. هاوکات ئەوەش دەبینن کە “داڵ”ێک لە پشتەوە وەدوای جەنگاوەرەکان کەوتووە و لاشەی کوژراوێکی بەدەمەوەیە، کە ڕێک دەربڕی “یا حوم اتبع لو جرینا”یە.

خەڵکانێک کە کۆشکی پاشاکانیان 2600 ساڵ پێش ئێستا بە وێنەگەلێک ڕازاندبێتەوە کە زادەی تێگەیشتنی “یا حوم اتبع لو جرینا” بێت، دواتر، دوای هەزاران ساڵ، گەلێک کە لە سەدەی بیست تەلەڤزیۆنە فەرمییە دەوڵەتییەکەی بیسەرانی گۆشبکات و بینەرانی بەدیار دیمەنگەلێک دانێت و فێریان بکات کە “ڕۆیشتن بۆ شەڕ با داڵ بەدوایان بکەوێت و لاشەی کوژراوەکان لەتوپەت بکات”، دەبێت بێجگە لە دڵڕەقی و توندوتیژیی و بێبەزەیی چی بەرهەم بێنێت.

سەردەمی ئاشورییەکان و سەدامییەکان بەدڵنیاییەوە تاکە سەردەمی توندوتیژیی و دڵڕەقی ئەو سەرزەوییە نەبووە کە ئێستا وەک ئێراق ناوی دێت. هاتنی ئیسلام بۆ ناوچەکە هەر بە توندوتیژیی و زەبری شمشێر بووە، شەڕ و ململانێی نێوان شیعە و سوننە هەر لە سەرەتای ئیسلام و سەربڕینی ئیمام حسێن، نەوە خۆشەویستەکەی پێغەمبەری موسڵمان، هەر لەسەر ئەم زەمینە بووە.

لە قۆناغی دوای زاڵیی عەرەبە موسڵمانەکان، مەبەست سەردەمی زاڵیی سەفەوییە شیعەکان و عوسمانییە سوننەکانە، دیسان ئەم سەرزەوییە گەورەترین و خوێناویترین و ناوچەی پێکدادانی هەردوو ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و سەفەوی بووە، کە لە ئاکامیدا بەغدا چەندین جار وێران و کاول کراوە.

ئەم مێژووە پڕتوندوتیژییە بەدڵنیاییەوە تاکە هۆکاری دڵڕەقی و بێبەزەیی نییە لەو ناوچەیەدا، کلتوری عەرەبی-بەدەوی، وەک عەلی وەردی وتەنی، کۆڵەگەیەکی لەسەر تۆڵە (الثأر) داناوە، هۆکارێکی دیکەی توندوتیژییە. هەر چۆنێک بێت، ئەم کوورتەبابەتە ناتوانێت هەموو هۆکارەکانی پشت توندوتیژیی و دڵڕەقی بخاتەڕوو، بەڵام دەکرێت بگوترێت کە مێژووی پڕخوێناویی ناوچەکە یەکێک لە ڕەگوڕیشە سەرەکییەکانی پشت ئەم هەموو ڕق و قین و تۆڵە و دڵڕەقیەیە کە تا ئێستاش بەشێوەیەکی بەرفراوان هەستی پێ دەکرێت.

قسەکردن لەسەر ئەم پرسە تەنیا بۆ ئەوە نییە کە لە هۆکارەکانی بردن و پەلکێشانی ئەو هەموو خەڵکە بێتاوانە بۆ نوگرەت سەلمان و پشت ئەشکەنجەدانی زیندانییەکان وەردببینەوە، بەڵکوو لەپاڵ ئەمانە گرنگە کە وریا و هۆشیار بین کە دڵڕەقی و ڕق وقینە نەک هەر لەمڕۆی ئێراق لە هەموو کاتێک زیاترە بەڵکوو ئەم دیاردانە لەنێو کۆمەڵگەی کوردستانییش لە هەرێم بە زەقی هەستی پێ دەکرێت.

ئەمانە هەموو پێمان دەڵێن کە ئێمە نەک ئەنفالمان تێنەپەڕاندووە بەڵکوو ئەگەرەکانی جینۆساید و ئەنفالێکی دیکە زۆر بەڕوونی هەستی پێ دەکرێت و نیشانەکانی دیارن، چ لە بوونی گرووپی چەکداری-عەقائیدی-تەلقیندراوی لە دەرەوەی یاسا، وەک گرووپە جیاجیاکانی #حەشدی شەعبی#، کە چەکدارکراون بە بیرۆکەی دژە-سوننەبوون و دژە-کوردبوون. لە بەدبەختی کۆمەڵگەی ئێمە ئەوا هەردووکیانە، هاوکات نیشانەکان لەو کار و کردارانەش دەبینرێن کە بەردەوام ئیش لەسەر ناشیرینکردنی کورد و کوردستان دەکرێت، کە تێیاندا کورد وەک بارگرانییەک و مشەخۆرێک لەسەر کۆمەڵگەی ئێراقی نیشان دەدەن، ڕێک وەک ئەوەی کە نازییەکان لە ئەڵمانیا دەیان کرد پێش قەتلوعامکردنی جووەکان لە چلەکانی سەدەی ڕابردوو.

کوردستانیان، چ وەک کۆمەڵگە چ وەک دەسەڵات، چ وەک حیزب چ وەک کۆمەڵگەی مەدەنی، درکی ئەو خەتەرە نەکەن هەنگاوی پێویست نەهاوێن بۆ ڕێگری کردن لەو نیشانە و دیاردانەی کە ئاماژەیان پێکرا، ئەوا ڕووبەڕووی مەترسی ئەنفالێکی دیکە دەبنەوە، ئەمڕۆ نا سبەی. [1]
ئەم بابەتە 14 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 19-05-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-05-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 10-07-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-07-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-07-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 14 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
ژیاننامە
بەکرە سوور
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
بەکرە قیت
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
15-04-2010
هاوڕێ باخەوان
سەڵاح باڵابەرز
بەڵگەنامەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە
15-10-2016
هاوڕێ باخەوان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
05-01-2022
سەریاس ئەحمەد
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بەکرە سوور
17-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
17-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بەکرە قیت
17-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
17-07-2024
هەژار کامەلا
ڤیدیۆ
ماکوان کەریم؛ کێ دەڵێت عیسای کوری مەریەم لە خاچ دراوە؟ ئەوەی لە خاچ دراوە کوردستانە!
17-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئیخوان موسلیمین چییە و چۆن دامەزرا؟
16-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,868
وێنە 106,006
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,425
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,526

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,727

هەورامی 
65,707

عربي 
28,766

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
ژیاننامە
بەکرە سوور
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
بەکرە قیت
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
فۆڵدەرەکان
شەهیدان - ڕەگەزی کەس - مێ شەهیدان - نەتەوە - کورد ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باکووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شوێنەکان - وڵات - هەرێم - ڕۆژاوای کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ئێڕاق ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - تورکیا شەهیدان - جۆری کەس - سەربازی (پێشمەرگە، گەریللا، شەڕڤان، ئاسایش، پۆلیس و ...)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!