ئەگەر هاوینە ئەگەر جستانە، جەمی کەچەر هەر دووانە.
جستان: زستان. جەم: مەبەست ئەو بڕ خۆراکەیە کە لە ژەمێکدا دەخورێت، کەچەر: مەبەست لە کوڕە کەچەڵە کە یەکێکە لە کەسایەتییەکانی ناو دنیای ئەدەبی فۆلکلۆریی کوردیی، بەردەوام بەگژ دەسەڵاتدا چووە، بە گولەمەرگی ژیاوە، پەندەکە بە یەکێک دەوترێت کە داهات و بژێوی هەرگیز زیاد نەکات، ئەو دۆخەی هەیەتی تێی نەپەڕێنێت، تاکۆتایی تەمەنی بەو شێوەیە بمێنێتەوە. [1]