=KTML_Bold=بەڕێزان/ رۆمیۆ هەکاری سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی بیت نەهرینی دیموکراسی..=KTML_End=
بەبۆنەی(45)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبی بیت نەهرینی دیموکراسی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی زیاتر بەرەو پێش بنێن و لە خەباتی رەواتاندا بەردەوام بن بۆ بەدیهێنانی مافەکانتان.
بەو بۆنەیەوە وێرای بەرز نرخاندنی خەباتی درێژخایەنی حزبەکەتان لە بزووتنەوەی چەکداری و سیاسی دژ بە ستەم و زۆرداری، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان، هەروەها قووڵکردنەوەی گوتاری هاوئاهەنگی و یەکدەنگی و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەژیان و کولتووری فرەئایینی و ئایینزا و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستاندا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین..هەر سەرکەوتوو بن. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#01-11-2021#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=