$باکووری کوردستان$
- مسلم ئارسلان هاوسەرۆکی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-#هەدەپە#ی ناوچەی حالیلییەی شاری ڕحا لە لایەن هێزێکی پۆلیسەوە وەستێندرا و بە بیانووی ئەوەی دەبێت وتەت لێ وەربگیرێت دەستگیر کرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سێ چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی سمکۆ مەعرووفی، هومەن فەیزی و شاهۆ خزری، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمە بەسەرداسەپاوەکەیان، ڕەوانەی زیندانی #بۆکان# کران.[4]
- لاوێکی کورد بە ناوی جەماڵ مەحموودزادە تەمەن 27 ساڵ کوڕی عەبدوڵلا، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری #ورمێ#یەوە، بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.[4]
- لاوێکی کورد خەڵکی شاری #کرماشان# بە ناوی حەسەن هاشمی تەمەن 26 ساڵ و کوڕی ئیسماعیل بە تۆمەتی هاکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- قایمقامی #هەولێر# ڕایگەیاند، کێشەی غازی شلی ماڵان چارەسەر کرا. بەڵام هەندێک سەرچاوەی تر باس لەوە دەکەن کە تا ئەمڕۆ غازی پێویست بۆ هەولێر ناڕوات.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376643/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=لە گاڵتەوگەپەکانی ئەمڕۆ: 03-02-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376643/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- ماڵپەڕی شار پرێس بڵاویکردەوە، هێزێکی سەربازیی سوپای تورکیا کە ژمارەیان 30 سەرباز و ئەفسەر دەبێت لەدوورەوە تەقە لە گوندێکی سەر بەشارۆچکەی #سۆران# دەکەن و دواتر دەچنە ناو گوندەکە و داوا لە خەڵکی دەکەن ناوچەکە چۆڵ بکەن.[1]
- بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی چین کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی چین و وڵاتان لەنێویاندا هەرێمی کورستان و چین دروستکرد، بەجۆرێک ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین ڕاگیرا.[2]
- #مستەفا چاوڕەش# سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی بۆ پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامه و تائێستاش 28 ماددەی لێ پەسەندکراوە.[7]
- لە گەڕەکی فەرمانبەران لە سلێمانی کە زیاتر بە کانی کوردە ناسراوە، ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویدا و تێیدا سێ کەس لە یەک کاتدا گیانیان لەدەست دا. ڕووداوەکە بەو شێوە بوو، کوڕێک کە زاوای ماڵێک بوو، دەچێتە ماڵ خەسووی، لە چێشتخانەکەیاندا بە سێ گوللەی دەمانچە خێزانی خۆی و بە یەک گوللە خەسووی دەکوژێت، پاشان بە یەک گوللەش کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.[6]
- بەرهەمهێنانی هێلکەی ناوخۆ لەشاری هەولێر زیادیکردووە، بەڵام ڕێگری لەهاوردەکردنی دەکرێت بۆ شاری سلێمانی، ژووری بازرگانی سلێمانیش داوادەکات ڕێگری لەبەرهەمەکانی ناوخۆیی نەکرێت.[2]
- بەڕێوەبەرایەتی پەروردەی دەوروبەری هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ئەو فەرمانبەرەی کە بە گەندەڵی 17 هەزار پەرتووکی خوێندنی بردبوو تواندراوە سەرجەم ئەم پەرتووکانە بگەڕێندرێتەوە شوێنەکەی خۆی و بەبڕیارێکی فەرمیش فەرمانبەرەکە لە پیشەکەی دوورخراوەتەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کاتژمێر 04:30 بە کاتی #عەفرین#، سوپای تورک لەگەڵ گروپە چەتەکانیدا دەستیان کردووە بە تۆپبارانکردنی چڕی گوندەکانی مەرەناز، ئالقەمییە، تەل ئەجار، کەفەر ئانتون، تەنەبێ، دێر جەمیل، ئاقبێ، بێنێ، سۆخانکێ، عەین دەقنە، بێلونێیە، شێخ خەلیل، کەفەر نەیا و حەربەلی ناوچەکانی تەلرەفعەت، شێراوا و شەرای هەرێمەکانی شەهبا و عەفرین. ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردووەتەوە، لەو بۆردومانانەدا هاووڵاتییەک شەهید بووە. هاوکات لەگەڵ ئەو بۆردومانانەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی شەهبا و ناوچەکانی شێراوا و شەرادا دەسوڕێنەوە.[1]
- لە ئەنجامی بۆردومانکردنی عەفرین و ناوچەی شەهبا لە لایەن سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە، لە گوندی ئاقیبە هاوڵاتییەکی 65 ساڵ بە ناوی علی مەنلە ئەبو شابۆ گیانی لەدەستدا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- تاریق پاشا عمادی سەرۆکی پێشووتری زانکۆی #سلێمانی# کە لە ساڵانی 1975-1977 سەرۆکی #زانکۆی سلێمانی# بووە، کۆچی دوایی کرد.[2]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: بە بۆردومانی هێزە سەربازییەکانی سوریا لە ئیدلب، چوار سەربازمان کوژراون و نۆ سەربازی دیکە برینداربوون.[2]
- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی سووریا بۆسەر هێزەکانیان لە ئیدلب 222 مووشەکیان ئاراستەی سووریا کردووە و 35 سەربازی ئەو وڵاتەیان کوشتووە. دەشڵێ، ئەگەر پێویست بکات فڕۆکەی ئێف 16 بەکاردەهێنن.[3]
- دوای کوژرانی پێنج سەرباز و سێ کارمەندی دیکەی کەرتی سەربازیی تورکیا لە بۆردوومانی هێزەکانی سووریا لە باکووری ڕۆژئاوای ئیدلب، وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، 76 سەربازی ڕژێمی سووریایان کوشتووە.[6] پێشتر وەزارەتەکەی ڕایگەیاند کە تەنها 4 سەربازیان کوژراوە.[3]