$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #ئارام فەتحی# شاعیر، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە #مەریوان# دەستگیرکرا.[2]
$باشووری کوردستان$
- ئێران، لە هەردوو کۆنسوڵخانەی خۆی لە #هەولێر# و #سلێمانی#، پرسە بۆ کوژرانی #قاسم سلێمانی#، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەگێڕێت.[1]
- نەسروڵا ڕەشنودی، سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر ئەمڕۆ لە میانەی پرسەی قاسم سلێمانی-دا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: لە دژی کوشتنی قاسم سلێمانی هەموو خەڵکی ئێران خواستی تۆڵەسەندنەوەی هەیە، خواستی جیهانی ئیسلام و بەرەی بەرگرییە کە تۆڵە لە ئەمریکا بکاتەوە.[3]
- هێزەکانی ئەمریکا و کونسوڵخانەی ئه و وڵاتە لە هەولێر چەند ڕیوشوێنێکی توندی ئەمنی دەگرنەبەر و بەردەوامیش فڕۆکە و هەلیکۆپتەری ئەمریکی بەئاسماندا دەسوڕێنەوە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376026/0024.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ناساندن بۆ سێ کتێبی ئەنفال دەکرێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ناساندن بۆ سێ کتێبی ئەنفال دەکرێت=KTML_ImageCaption_End=
- لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە ڕێورەسمی ناساندن و واژۆکردنی سێ کتێبی نوسەر #سمکۆ سابیر# لە بواری (ئەنفال و تێگەیشتنە جیاوەزەکان- جینۆسایدی زەڕگۆشەکان-شێخ حوسێنی هەزارکانی) ئەنجامدرا. کتێبەکان تایبەتن بەتاوانی و ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد.[4]
- لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، #هەڵەبجە# و ئیدارەکانی #گەرمیان# و ڕاپەڕین و چەندین شارۆچکە و شارەدێی دیکە، خۆپیشاندانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەردەوامە، کە داوا دەکەن حکومەت دایان بمەزرێنێت.[5]
- ژمارەی چەکدارەکانی #حەشدی شەعبی# لە شارۆچکەی شەنگال لە 600 چەکدارەوە بۆ 100 چەکدار کەمبووەتەوە و ئەوانەش لە ترسی ئەمریکا جمۆجۆڵی خۆیان کەمکردووەتەوە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- دۆناڵد تڕمەپ سەرۆکی ئەمریکا بە توندی وڵامی هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئێرانی دایەوە کە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس لە ئەمریکایان کرد و وتی، ئەگەر هێرشێک ئەنجامبدرێت، 52 ئامانجمان لە ئێران دیاریکردووە و بە زودترین کات هێرش دەکەینە سەریان.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376026/0028.JPG=KTML_Photo_Alt=05-01-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376026/0028.JPG=KTML_Photo_End=
- پەڕڵەمانی ئێڕاق پرۆژە بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانانی لە ئێڕاق پەسندکرد و فڕاکسیۆنە کوردییەکان بەشداریی دانیشتنەکەیان نەکرد. لە دانیشتنەکەدا وێنەی قاسم سلێمانی لە هۆڵی پەڕڵەمان بەرزکرایەوە[1]