$باکووری کوردستان$
- لە 17 گەڕەک و دێ و لادێی ناوچەکانی لیجە و پاسووری #ئامەد# لە کاتژمیر 6:00ی ئەم بەیانییەوە 'قەدەغەی هاتووچۆ' ڕاگەیاندرا. لە گەڕەک و دێ و لادێکانی چرالی، کایکۆی، دالجا، کوتلو، ئۆیوکلو و تورلی لە لیجە و لە گەڕەک و دێ و لادێکانی کاراگاج، کامشلی، چوکلورجا، دەمیرلی، بایرکۆی، باگجلار، ئاکبولاک، دوزجە، تەرمەن، ئویوگیور و تاش کۆپروی پاسووری ئامەد 'قەدەغەی هاتووچۆ' ڕاگەیاندرا. هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، سوپای تورک بە بەشداریی یەکەی تایبەت دەستیکرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچانەدا.[2]
- پۆلیسی ڕژێمی ئاکەپە بۆ بۆمبی گازی هێرشی کردە سەر مەڕاسیمی کردنەوەی بنکەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردنی #هەدەپە# لە ناوچەی سەرێکانی. هەروەها کاندیدێکی هەدەپە بۆ هاوشارەداری ناوچەکە دەستگیر کرا.[2]
- ڕێزان ساریجا، فایق ئۆزگیور ئەرۆل، نەرۆز ئویسال و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بۆ جاری 787هەم سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای #سنە# هۆشداری دەداتە #کۆڵبەر#ان و دەڵێت، هێزی سنوورپارێزی پارێزگای سنە بۆیان هەیە تەقە لە هەر کەسێک بکەن کە لە سنوورەکانەوە بە نایاسایی هاتووچۆ دەکەن.[3]
- هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی موحسن ئەدوایی و ئەویان گواستەوە بە بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعات-ی #مەریوان#.[2]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو ئاگر لەکەمپی ئاوارەکانی نزاراوە لە #کەرکووک# کەوتوەتەوە و بەهۆیەوە یەکێک لەخێمەکان سوتا، سەرچاوەکان باس لە گیان لەدەستدانی 3 منداڵ دەکەن.[1]
- تەرمی #میر تەحسین بەگ#، لە شێخان و لەنێو ماڵەکەی خۆیدا بەخاکسپێردرا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182375/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەرمی میر تەحسین بەگ بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەرمی میر تەحسین بەگ بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبووەوە و بەردەوامی هاوکارییە سەربازییەکانییان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.[2]
- بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای #سلێمانی# ئاشکرایکرد کە پلانی گۆڕینی ئاراستەی شەقامەکانی سلێمانی سەرکەوتوو بووە.[5]
- لە #زانکۆی سلێمانی# پانێڵیک لەسەر دۆخی سیاسی ئێستاو ئایندەی کوردستان بۆ چەند کەسایەتیەکی سیاسی و ئەکادیمی سازکرا و تیشک خرایە لایەنە هەمەجۆرەکانی کوردستان لە ڕابردوو و داهاتوودا.[5]
- بەرپرسێکی #وەزارەتی پێشمەرگە# ڕایدەگەیەنێت: تاوەکو قوتی پێشمەرگە باشتر نەکرێت، بڕیارەکەی #وەزارەتی ناوخۆ# بۆ ڕێگری لەکاری تەکسی پێشمەرگەکان، جێبەجێناکەن، پسپۆڕێکی یاسایی_ش دەڵێت: بڕیارەکە یاسایی نییە.[6]
- ئێوارەی ئەمڕۆ له گوندی کێلەکەوەی سەربە شارۆچکەی سەیدسادق ژنێک گیانی لەدەستدا، بەڵام هۆکار و چۆنێتی گیانلەدەستدانەکەی گوماناوییە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ سوپای تورک و چەتەکانی گۆڕستانی شەهید سەیدۆ-یان لە گوندی کەفەر سەفر لە ناوچەی جندرێس-ی سەر بە #عەفرین# وێرانکرد. گۆڕستانی شەهید سەیدۆ (ڕودی حاجی) کە تەرمی 183 شەهیدی #یەپەگە# و #یەپەژە#ی تێدا نێژراوە، لە ساڵی 2011 دروستکراوە، بۆ بە بیرهێنانەوەی تێکۆشەری دێرسیمی ڕوودی حاجی ناسراو بە سەیدۆ ئەو ناوەی لێنراوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژەکەی سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکان لە سوریا و ئەفغانستان.[6][1]