ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و زانیاری دەربارەی چالاکییەکەی 4ی ئاب\13ی گەلاوێژی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، هێزەکانمان 4ی ئاب\13ی گەلاوێژ کاتژمێر 10 لە گردی کۆردینەی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی سەربازانی کۆماری تورکیای داگیرکەر کە جێگیربووبوون، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا گورزێکی سەرکەوتوانە لە ڕەبایەکانی دوژمن درا و 2 سەربازی دوژمن کوژران. لە دوای چالاکییەکە سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر بە ئۆبوس و هاوەن هێرشی کردە سەر ناوچەکە.
$ئۆپەراسیۆن لە ئەلباکێ$
بەرەبەیانیی 1ی ئاب\10ی گەلاوێژ سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی ئەلباکێی وان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. 3ی ئاب\12ی گەلاوێژ بەشێک لە هێزەکانی بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە پاشەکشەیان کردووە، بەڵام ئۆپەراسیۆن بە یەکینە شاراوەکان بەردەوامە.
$کۆنترا بە جلی گەریلا زەخت لە گەل دەکات$
ماوەیەکە لە پاییزاوای وان لە ناوچەی ئاخوولا گرووپێکی کۆنترا (هێزی دژە گەریلا) جلوبەرگی هێزەکانی ئێمە لەبەر دەکات و لە هەرێمەکە زەخت لە گەل دەکات. پێویستە گەلەکەمان دەربارەی ئه و گرووپە وریا بێت.
$ئه و گەریلایانەی شەهید بوون$
31ی تەمووزی 2018\9ی گەلاوێژ ڕامانگەیاندبوو کە 17ی تەمووز سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی دهێی سێرت، لە مەیدانی گارستا ئۆپەراسیۆنی دەستپێکردووە و لە هێرشی ئاسمانیدا 3 هەڤاڵمان شەهید بوون. بە گوێرەی دوایین زانییارییەکان، لە ئەنجامی هێرش و شەڕدا 4 هەڤاڵمان کە قارەمانانە شەڕیان کردووە و شەهید بوون.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان وەهایە:
ناسناو: ئارام جزیر
ناو و پاشناو: ئەحمەد چاگلی
شوێنی لەدایکبوون: شرناخ
ناوی دایک و باوک: شووهرەت - ڕەمەزان
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سێرت - 17ی تەمووزی 2018
ناسناو: چەکدار بۆتان
ناو و پاشناو: ڤەلی ئاشر
شوێنی لەدایکبوون: شرناخ
ناوی دایک و باوک: جەمیلە - حوسەین
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سێرت - 17ی تەمووزی 2018[1]
#05-08-2018#