- دوای ئەوەی دوێنێ چالاکییەک لەدژی سەربازگەیەکی تورک لەناوەندی دێرسیم بەرێوەچوو، سەربازەکانی تورک دەسترێژی گوللەیان لەهاوڵاتیان کرد و چوار هاوڵاتی برینداربوون. یەکێک لەو هاوڵاتیانە کچێکی دێرسیم بوو بەناوی ئایتەن گولهان تەمەن (32) ساڵ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە سەرەرای هەموو هەوڵدانەکان ئەمرۆ لەنەخۆشخانەی گشتی شاری دێرسیم گیانی لەدەستدا.
- بەهۆی ئەو بیرەی کە لەلایەن هاوڵاتیەکی چەمچەماڵەوە لێدرابوو و ئاوێکی زۆری لێدەرچوو لەگەڵ ئەو ئاوەشدا گڕێکی ئاگری زۆری هەبوو تائێستا ئاگرەکەی کۆنترۆڵ نەکراوەو بەوهۆیەوەشەوە پێنج کەس سوتاون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید پێشرەو کراون لە چەمچەماڵ.