- خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین لەبەردەم مۆزەخانەی هەولێر خۆپیشاندانێکیان سازدا، ئەم خۆپیشاندانە وەک ناڕەزاییەک بوو بۆ نەدۆزرانەوەی ئەو کەرەستە کۆنانەی کە ماوەیەک لەمەوبەر لە مۆزەخانەکە دزرابوو. خوێندکاران لە یاداشتێکدا ڕایانگەیاند کە پێویستە هەوڵی زۆرتر بدرێت بۆ دۆزینەوەی کەرەستەکان و دەستگیرکردنی تاوانبارانی ئەو دزییە.