- بەهۆی ڕەوشی نالەباری #کۆبانێ#وە، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان خۆپیشاندان و مانگرتن سازدرا، بەتایبەتی لە باکووری کوردستان پێکدادان و شەهید و برینداری لێکەوتەوە، لە شاری وانیش پەیکەری مستەفا کەمال سووتێنرا.
- بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات هەرکەس و لایەنێک لە توانایدایە، بەهانای دانیشتوانی کۆبانێ وە بچن، ئەوانەی کە لەناو کۆبانی دەرفەتی دەرچوونیان بۆ نەماوەتەوە.
- فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان دەستیانکردەوە بە بۆردومانکردنی چەکدارانی داعش لەرۆژئاوای شاری کۆبانی.لەخۆرئاوای کوردستان.
- بۆمبێکی چێنراو لە دەڤەری زوومار بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا تەقییەوە و چەند پێشمەرگەیەکی کوردستان شەهید و بریندار بوون.
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تەرمی 11 پێشمەرگەیان لە گورێکی بە کومەڵ لە گوندێکی سەر بە ناحیەی #زوممار# دۆزییەوە کە لە مانگی ئابدا لە هێرشێکی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ سەر مۆڵگە و بارەگاکانی داعش لە میحوەری زوممار بێسەرو شۆێن ببوون.
- بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەرانی کورد و ئیسلامییە توندڕەوەکان لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا 14 کەس برینداربوون.[1]