- عەبدولسەلام مالیکی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا، داوای کرد پشکی هەرێم کوردستان لە بودجەی گشتی 2016 هەڵبوەشێنرێتەوە، هەرێمی کوردستانیش بەدوور لە سەروەت و سامانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، ڕاپرسی بۆ دیاریکردنی مافی چارەنوس ئەنجام بدات، حکومەتی هەرێمیشی بە خۆدزینەوە لە ڕێککەوتنی نەوتی و ڕێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا، تۆمەتبار کرد.
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لەگەنجانی وڵاتپارێز نزیک لەپەکەکە گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامداو لەگردبونەوەکەشدا داوایانکرد، هێزەکانی تورکیا لەخاکی باشوری کوردستان بکشێنەوەو ئابڵوقەی سەربازی سەر ناوچەکانی باکوریش هەڵبگیرێت.
- پارتی گەلانی دیموکراتیک ئاشکرایکرد، لەهەڵمەتێکی پۆلیسی تورک بۆسەر بارەگای هەدەپە لەشاری ئەستەنبوڵ، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو پارتە دەستگیرکراون.