- ڕزگارکردنی شار و شارۆچکە و شارەدێیەکانی کەرکووک، خانەقین، مەخموور، بەعشیقە، قەراج، کەندیناوە، پردێ، جەلەولا، توزخورماتوو، دووبز و گوێر.
- بەبۆنەی ڕزگارکردنی شاری کەرکووکەوە تورکیا ناڕەزایی خۆیی دەربڕی و ڕایگەیاند کە نابێت هێزی پێشمەرگەی کورد لە کەرکووکدا بمێنێتەوە.
- جۆرج بوشی سەرۆکی ئامریکا و تۆنی بلێری سەرەک وەزیرانی بەریتانیا پەیامێکیان ئاڕاستەی گەلانی ئێڕاق کرد بەبۆنەی ڕووخانی سەددامەوە، لەو پەیامەدا بەڵێنی ژیانێکی ئازادیان بە کوردی بندەستی ئێڕاقدا.
- وتەبێژێکی فەڕمیی ینک ڕایگەیاند کە ئەو 10 هەزار پێشمەرگەیەی کە ئەمڕۆ چوونە ناو شاری کەرکووکەوە، سبەینێ ڕۆژی 11-04 پاشەکشێ دەکەن.
- بەهۆی ڕزگاربوونی شاری کەرکووکەوە، هەندێک لەو کوردانەی کە لە کەرکووک دەرکرابوون و نیشتەجێی هەولێر و سلێمانی بوون گەڕانەوە بۆ زێدی بابوباپیرانیان. هەربۆیە عەبدوڵڵا گیولی وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە تورک ڕازینابێت بە گۆڕینی باری دیمۆگرافیی کەرکووک.