$باکووری کوردستان$
- سەربازانی سوپای تورکیا لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکیاندا لە #بەدلیس#، کەوتن بەسەر مین دا و بەو هۆیەوە ئەفسەرێکی پسپۆڕ کوژرا.[2]
- ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا ماوەی 7 ڕۆژە لە جودی و گابار و #شرناخ# بەردەوامە.[1]
- لە ئەنقەرە سێیەمین دانیشتنی دادگاییکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە# بەڕێوەدەچێت.[3]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیس لە ناوچەی چایرۆڤای پارێزگای کۆجالیی تورکیا، هەڵیکوتایە سەر ماڵەکانی شاهیسمایل تۆموجو و ئەمینە کارائاسلان هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و دەستگیریان کردن.[2]
- لە کۆڵان و ڕێگەکانی #ئامەد#، ئه و تابلۆیانەی بە دوو زمان (کوردی و تورکی) نووسراون، لابران و تابلۆی یەک-زمانی (تورکی) لە شوێنیان دانرا.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە پێی هەواڵی کەمپەینی ڕزگاریی ژیانی #ڕامین حسێن#پەناهی، و لێدوانی بنەماڵەی ناوبراو سزای لە سێدارە دانی ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە، کە بۆ پێداچوونەوە ڕەوانەی لقی 39ی دیوانی باڵای دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری قوم کرابوو، سەر لە نوێ پەسەند کرایەوە.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری #چەمچەماڵ# دووەمین (دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید) سازدەکات.[1]
- چەتەکانی #داعش# ماوەیەکە لە دەورووبەری #کەرکووک# دەستیان بە پەلاماردان کردووە و شەوی ڕابردووش 2 گوندیان لە ناوچەی داقوق داگیرکرد.[2]
- هێزەکانی گەریلا لە گردی لەلیکان-ی هەرێمی #برادۆست#-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، چالاکیەکی تەقینەوەیان ئەنجامدا. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، کە لەناوچەکە دەستکەوتووە لە چالاکی گەریلادا 4 سەربازی تورک کوژران 5 سەربازی دیکەش بریندار بوون.[4]
- زیادبوونی تۆپباران و بۆردوومانەکانی تورکیا لە سنووری #زاخۆ# خەڵکی گوند و ناوچەکانی نیگەرانکردووە، 60 گوند لە سنووری شارۆچکەی باتیفا بوونەتە گۆڕەپانی ململانێ و ئاڵۆزی نێوان #پەکەکە# و سوپای تورکیا.[3]
- ئاسایشی #دهۆک# هێرشیان کردە سەر مەراسیمی شەهید #دەمهات ئەحمەد# و سووکایەتییان بە خانەوادەکەی کرد و وێنەی شەهیدیان دڕاند.[4]
- ئەمڕۆ، لەبەردەم سەرۆکایەتی #زانکۆی چەرموو# لەشارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری پێشمەرگە و گەریلا لادرا، کە لەلایەن هونەرمەند #توانا تاڵب# و بەسەرپەرشتی ئاسۆس جاف دروستکراوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: موشەکەکانمان بەڕێوەن بۆ سووریا.[1]
- #کەجەدەکە# ئەوروپا، داوای لە داواکاری گشتیی ئەڵمانیا کرد سکاڵا لە دژی #ئەردۆغان# تۆمار بکات.[2]
- میدیای ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێ، بەشار ئەسەد بە یاوەری کاروانێکی سەربازیی ڕووسیا کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریای بۆ شوێنێکی نادیار جێهێشتووە.[3]
- بەهۆی ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانانەکان بۆسەر سووریا، ڕێکخراوەی فڕۆکەوانی و ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکان دەربارەی ئاسمانی سووریا و دەوروبەری لە 72 کاتژمێری داهاتوودا هوشداریدا.[2]