$باکووری کوردستان$
- گیراوانی بەندیخانەی شاری #وان# بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن. مانگرتن لەخواردن لەلایەن گروپی دووهەمەوە بەردەوامە.[3]
- دادگەیەکی دەوڵەتی تورک سزای ساڵێک و 10 مانگ زیندانی کردنی بەسەر پەیامنێر #عەدنان بیلەن#-دا سەپاند و جێبەجێ کردنی سزاکەشی بۆ 5 ساڵ دواخست.[3]
- پارێزەرانی ئۆجالان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەمڕۆ جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی شاری بوورسا کرد، بەڵام ئەم جارەش داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- به پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حکوومەتیی ئیسنا، ئارش کەیخوسرەوی، کوڕی ڕەشیدخان، پارێزەری خەڵکی شاری #سەقز#، لە لایەن قازی سەڵواتی، بەرپرسی لقی 15ی دادگای ئینقلابی تارانەوە به شەش ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161307/0019.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خوێندکارانی زانکۆی کوردستان: سەربەخۆیی کوردستان تەنیا ڕێگای وەدیهاتنی داخوازییەکانی نەتەوەی کوردە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خوێندکارانی زانکۆی کوردستان: سەربەخۆیی کوردستان تەنیا ڕێگای وەدیهاتنی داخوازییەکانی نەتەوەی کوردە=KTML_ImageCaption_End=
- سادق زیباکەلام، چالاکی ڕێفۆرمخواز و مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی تاران له کۆبوونەوەیەکدا له هۆڵی مەولەویی زانکۆی کوردستان، کار و چالاکیی حکوومەتی ئێرانی خستە بەر باس و تاوتوێ کردن. ناوبراو به ئاماژه به ڕووداوەکانی کوردستان، دێموکراسیی وەک تەنیا ڕێگەچارە بۆ پرسی کورد لە ئێراندا ناو برد؛ وتوویشیەتی: به جێگیرکردنی دێموکراسی لە ئێراندا، بیری سەربەخۆییخوازی لە کوردستاندا جێگایەکی نامێنێت و هیچ قەومێک خوازیاری جیابوونەوە لە ئێران نابێ و ئەبێ بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ بدەین. قسەکانی زیباکەلام دژکردەوەی توندی خوێندکارانی زانکۆی کوردستانی بەدواوە بوو و ئەوان بە ڕەخنەگرتن لە قسەکانی ناوبراو سەربەخۆیی کوردستانیان به تەنیا ڕێگەی وەدیهاتنی خواستەکانی نەتەوەی کورد زانی.[4]
- لاوێکی کورد بە ناوی سلێمان محەمەدنژاد خەڵکی گوندی گەرگوول سەر بە شاری #پیرانشار# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.[4]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی زانیار عەزیززادە کوڕی سلێمان خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست دا.[4]
$باشووری کوردستان$
- #ڕێباز حەملان# وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیاردراوە کە #مووچە#ی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ پاشەکەوت نەکرێت و هەموو 30 ڕۆژ جارێکیش مووچە دابەش دەکرێت.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161307/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەشوهەوای: 11-12-2018، تەم سلێمانی دادەپۆشێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەشوهەوای: 11-12-2018، تەم سلێمانی دادەپۆشێت=KTML_ImageCaption_End=
- شاندێکی ئەمریکی بەسەرۆکایەتیی وەزیری وزە سەردانی #هەولێر#یان کرد و لەگەڵ #مەسعود بارزانی# و #نێچیرڤان بارزانی# کۆبوونەوە، وەزیری وزە ڕایگەیاند کە دەتوانین پێکەوە لە بواری وزەدا کاربکەین.[6]
- بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی قوڕ و لیتاو لەبەردەم پەیمانگەکەیان، خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی #دەربەندیخان# خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چوونەتە بەردەم قایمقامیەت.[1]
- شەوی ڕابردوو ڕۆژنامەنووس و دەرهێنەر خاتوو #بەهار مستەفا# هاوسەری هونەرمەند سەلام ڕەشید بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.[2]
- لە هێرشێکی چەکدارانی #داعش#دا بۆ سەر هێزێکی پۆلیس لە #خانەقین# چوار کارمەندی هێزەکە بوونە قوربانی، کوژراوێک و 3 برینداری لێکەوتەوە.[1]
- کۆنفرانسی ئابوری نێوان شاری #سلێمانی# و شاری #سنە# دەستیپێکرد بەمەبەستی هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان و بەڕەنگار بوونەوەیان. کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری شاری سنە و سلێمانی و بەرپرسانی حکومی هەردولا و پەرلەمانتاران بەڕێوەچوو.[1]
- بە چاودێری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی لیژنەی سەرپەرشتیکاری کۆنفرانس و بەدروشمی (ئێمە پلان بە ستراتیژیانە دادەڕێژین یۆ بەڕێوەبردنی قەیران و چارەسەرکردنی) دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی کوردستان (سنە) و زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.[2]
- لە کۆڕێکدا لە شاری سلێمانی ڕۆڵی ژن لەناو بزوتنەوەی ئازادییخوازیی گەلی کورددا شرۆڤە کرا و بە گرنگ بیندرا ژنانی باشور هاوشێوەی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان بەڕێکخستن بکەن و سود لە ئەزموونیان وەربگرن.[5]
- کۆمەڵەی شاخەوانی سلێمانی، یادی ڕۆژی جیهانی شاخ-یان بە کردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کردەوە، بەئامانجی ئاشتکردنەوەی شارنشینەکان لەگەڵ سروشتی ناوچە شاخاوییەکاندا.[5]
- ئەمڕۆ بەشداری دەیان کەس لە چین و تویژە جیاوازەکانی #ڕانیە# یەکەمین چالاکی پڕۆژەی (ئۆتۆمبێل میوانە) یان ئەنجامداوە، لە ڕێگەی ڕێڕۆشتنی پیادە و لێخوڕینی پایسکیلەوە، لە داهاتوشدا دەیان چالاکی تر لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیە ئەنجام دەدەن.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری بەرلین بە ئامادەبوونی هاوژینەکەی و سەدان کەس لە دۆست و هاوڕێیانی #جەمال نەبەز# مەڕاسیمی پرسەکەی بەڕێوەچوو.[6]
- سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی کۆنگرێسی بە ژمارە 390 لەبارەی جینۆساید لە عێراق و سوریا واژۆکرد کە نوێنەری ئێزدییەکان ئامادەی بوو.[1]