- فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت بەهیچ جۆرێک لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەیەکی تری ئەنجومەندا نابین، داواش دەکات کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی دیکە هێزی فشاری خۆیان بخەنە گەڕ بۆ دەستنیشانکردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.