- نیوەشەو لە کاژێری 2دا: هێزەکانی هاوپەیمانی دیموکراتی کوردستان کە پێک هاتبوون لە یەکێتی و پارێزەران و حسک و زەحمەتکێشان، بە یارمەتیی پکک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پارتی، لە ئەنجامدا چیای سەفین و سەری سپیلکیان گرت و لە هێندێک ناوچەی تردا پێشڕەوییان کرد، یەکێتی و پکک ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشە بۆ لە نێوبردنی پارتی نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە پارتی مل بۆ ئاشتی بدات. لە لایەکی ترەوە فڕۆکەکانی تورک لە دۆڵی بالیساندا هێزەکانی یەکێتییان بۆمبارانکرد.
- ادت لە ئەنەدۆڵ بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ ئەو 15 هەزار سەربازی تورکەی کە لە دژی پکک چووبوونە باشوورەوە، دەستیانکرد بە پاشەکشە بۆ نێو خاکی تورکیا، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە سەرجەمی کوژراوی پکک گەیشتە 800 پێشمەرگە.