مامۆستایانی ئێران و ڕۆژهەڵات لە مانگرتندان
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە
بەدلیسبەدلیس قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند و ئامادەکاریی بۆ ئۆپراسیۆن لە مەزرا و گوندی دۆیوملو و ناوچەی خیزان دەکات.
[4]
- بەهۆی قەدەغەکاریی دەوڵەتی ئاکەپە و رێگریکردن لە چوونی هاووڵاتییان بۆ لەوەڕگە و کوێستانەکان، زیانێکی زۆر بە کەرتی ئاژەڵداریی هاووڵاتییان گەیشتووە. دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە بە زۆری کاری ئاژەڵداری دەکەن، ناچار بوون تەنها ئاژەڵەکانیان لە گوندەکانیاندا بلەوەڕێنن. لەبەر ئەوەی هاووڵاتییان رێگرییان لێکرا، کە ئاژەڵەکانیان ببنە ناوچە شاخاوی و کوێستانەکان لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا سەدان سەر ئاژەڵ مردار بوونەوە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهۆی جێبەجێ نەکردنی یاسا پەسندکراوەکان بۆ مامۆستایان، هەروەها بەهۆی زیادنەبوونی مووچەی مامۆستایان و لەلایەکی دیکەوە بەکاڵابوونی پەروەردە مامۆستایانی سەرتاسەری ئێران، لەسەر بانگەوازیی ئەنجومەنی هەماهەنگی سەندیکاکانی مامۆستایانی ئێران، ئەمڕۆ و سبەینێ لە سەرتاسەری خوێندگاکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان مان لە کارکردن دەگیرێت و مامۆستایان ناچنەوە خوێندنگاکان.
[3]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، ژمارەیەک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد لە کوێستانی بریاجی سەر بە بەخشی ناوەندی شاری
سەردەشتسەردەشت دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لەو کۆڵبەرانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ڕەسووڵ سەراجی بە سەختی بریندار دەبێت.
[5]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، هێزەکانی سپای پاسداران، لە شاخی خێرووزەی گوندی میراوێ سەر بە شاری
شنۆشنۆ، دەستیان بە لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی شوانێکی تەمەن 16 ساڵ دەکەن. هەواڵنێری کوردپا شوناسی ئەو شوانە مێرمنداڵەی بە ناوی ناسیح تەمەن 16 ساڵ خەڵکی گوندی میراوێ ڕاگەیاندووە.
[5]
- ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری
پاوەپاوە، ڕێگریان لە بەڕێوەچوونی سەرەخۆشی بۆ شاهۆ وەیسی کرد، کە چەند ڕۆژ پێش لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکدارانەدا لەگەڵ هێزە ئیتلاعاتییەکان گیانی لە دەستدابوو.
[5]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی سازکردنی کۆڕەکانیدا، ساڵۆنی
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ بەناونیشانی (ئەزموونی میللەتان لە ناساندنی کەیسی جینۆساید دا) کۆڕێک بۆ محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق سازدەکات.
[1]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: کاتژمێر 12:04 خولەکی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک لە شارۆچکەی
سۆرانسۆرانی داوە. ئاماژە بەوەشکراوە کە بومەلەرزەکە بە گوڕی 3،2 پلەی رێختەر بە قوڵایی 10کم بووەو هاووڵاتیان هەستیان پێکردووە، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
[2]
- بەشێک له و خوێندکارانەی ناویان لەهیچ زانکۆو پەیمانگاکایەک نەگەڕانەوە، لەپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە
هەولێرهەولێر گردبوونەتەوە و داوادەکەن، کێشەکانیان چارەسەر بکرێت. پاشتر بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلان و بەدواداچوونی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت: سیستمێکی نوێ بۆ ئه و خوێندکارانە جێبەجێدەکرێت، کە ناویان لەهیچ زانکۆ و پەیمانگەیەک نەگەڕاوەتەوە.
[2]
- نزیکەی 50 کیلۆی ماددەی هۆشبەر لە سنوری پارێزگای
دهۆکدهۆک دەستی بەسەرداگیرا، کە وابڕیار بوو بە رێی قاچاغ رەوانەی تورکیا بکرێت.
[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک شارۆچکەی سۆران و
رواندزرواندزی هەژاند.
[6]
- شەوی رابردوو، لە گوندی وەرمێلێی سەر بە شاری دهۆک، لە رووداوێکی سەرنجراکێش دا دوای پێکدادانی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک، ئەسپێک دەچێتە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە و ژنێک بریندار دەبێت.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەوروپا رایدەگەیەنێت، کۆمپانیای بازرگانی هۆنگ کۆنگ- ئەفریقی کە پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەکانی لە هەرێم جێهێشتبوو، لەئێستادا بەمەبەستی وەبەرهێنان دەگەڕێتەوە کوردستان.
[2]
- وەزارەتی ئیتلاعات بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە، کە هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای
کرماشانکرماشان، شوێنی حەوانەوەی
پێشمەرگەپێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتیان لە شاری
پاوەپاوە، دۆزیەوەتەوە و پاش شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزە ئیتلاعاتییەکان و پێشمەرگەکانی حدکا ڕووی داوە.
[5]
- دەزگای هەواڵگریی عێراقی ئاشکرای دەکات: هیچ گومانێکیان لەمردنی فازڵ بەرواری فەرماندەی لیوای ئاڵتوونی نییە.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان