- خوێندکارانی بەشی کاروباری کۆمەڵایەتی کۆلیژی ئاداب بەیانی ئەمڕۆ لەزانکۆی سەلاحەدین دژی بڕیاری داخستنی بەشەکەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لەسلێمانی ڕوویداو هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بومەلەرزەکە کاتژمێر 6:22 خولەکی بەرەبەیان بەگوڕی 3.5 پلە بەپێوەری ڕێختەر ڕوویداوە.