17-09-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- بەڕێوبەری شارەدێی سیدەکان رایدەگەیەنێت بەهۆی تۆپبارانی ئێرانەوە نزیکەی 60 خێزان ئاوارە بوون و ژمارەیەکی زۆر پوش و درەختی ناوچەکەش سوتاون.
- لە ناوچە شاخەویەکانی گوندی ئاغاچدیبی سەر بە هەکاری ئەمڕۆ لە نێوان گەریلانی پەکەکە و هێزەکانی سوپای تورکیا شەڕ رویدا و لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژران و چواری دیکە بریندار بوون و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچەیە بەردەوامە.
- کۆچی دوایی شێخ ئەحمەدی سەرگەڵو لە ڤێننا، نێوبراو پێشمەرگەی دێرین و کەسێکی کۆمەڵایەتیی بەناوبانگ بوو.
- هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق "ژورێکی عەمەلیاتیان" دروستکرد، بۆ ئامادەکردنی نەخشە رێگایەک تا هەڵبژاردنی ناوخۆیی لەپارێزگای کەرکوک ئەنجام بدرێت.
- مامۆستایانی ناڕازیی و بەشێک لە فەرمانبەران ئەمڕۆ دەستەیەکیان پێکهێنا بۆ رێکخستنی ناڕەزایی سەرتاسەری بە ئامانجی دروستکردنی فشار لەسەر دەسەڵات بۆ جێبەجێکردنی داواکانیان.
- بۆمبێکی چێندراو لە نێو مزگەوتێکی شاری کەرکوکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و چواری تریش برینداربوون.
- ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لە چالاکییەکی دژی قەرەقۆلی تەپەرزێ لە 28 سەرباز و دژە گەریلا کوژران و 4 سەربازی تریش بریندار بوون.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان