- شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگەو سوپاکەی ئەسەد و ئاسایشی ڕۆژئاوا، بەردەوامەو تا ئێستا هەشت چەکداری ئاسایشی حەسەکە و چەکدارانی یەپەگە شەهیدبوون.
- لەدادگای کەتنی کەلار دانیشتنی دادگاییکردنی مەحمود سەنگاوی لەسەر کەیسی ڕۆژنامەنوسی تیرۆکراو (کاوە گەرمیانی) بەڕێوەچوو و ئازادکرا، بنەماڵەی ڕۆژنامەنوسی تیرۆرکراویش بەشداری دانیشتنەکەیان نەکرد و پێتشر ڕایانگەیاندبوو دەزانن ئازاد دەکرێت.