ئابووریناسی فەرەنسی یان مۆلەر-بۆوتانگ و پڕۆفیسۆر و فیمینیستی ئەمریکی بە پەیام پشتگیرییان بۆ 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ەمینی
پەکەکەپەکەکە دەربڕی.
بانگەوازییە مێژووییەکەی 27ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەسەر ئاستی جیهان پێشوازی لێکرا، هەروەها بە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ەمینی پەکەکە بانگەوازییەکە زیاتر دەنگی دایەوە.
لە درێژەی پێشوازییەکاندا، ئابووریناسی فەرەنسی و یەک لە دامەزرێنەرانی پێشوویی بزووتنەوەی ئۆتۆنۆمی پاریس، یان مۆلەر-بۆوتانگ و پڕۆفیسۆری ئەمریکی دۆنا هاروای بە پەیامێک پشتگیری خۆیان دەربڕی.
=KTML_Bold=پەیامەکەی یان مۆلەر بۆوتانگ بەم شێوەیەیە:=KTML_End=
هاوشێوەی ڕووناکبیرانی دیکەی ئەوروپا، منیش بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لە تێکۆشانی ئاشتییانەی دەم پارتی دەکەم. ئەم تێکۆشانە بە پێشانگەیەتی سەرۆکی پەکەکە (ڕێبەر ئاپۆ) بۆ چەکدانان و کۆتایهێنان بەو کار و خەباتانەی لەژێر ناوی پەکەکە دەکرێت، هەروەها دیموکراتیزەبوونی ڕاستەقینەی تورکیا و بەدەستخستنی مافەکانی گەلی کورد لەسەر بنەمای هاوڵایتیبوونی یەکسان لەو وڵاتەدا، هەلێکی مەزن دەئافرێنێت.
هەموو ڕووداوێکی تورکیا بۆ هاووڵاتییەکی ئەوروپی گرنگ و کاریگەرە. تورکیا لە ساڵی 1987ەوە داوای بوون بە ئەندامی لە یەکێتی ئەوروپا کرد و بەشێوەیەکی فەرمی لە ساڵی 1999ەوە وەک بەربژێر پەسەند کراوە. لەنێو هەلومەرجی بنەڕەتی پڕۆسەی بەربژێرییدا دیموکراسی، دەوڵەوتی یاسا، ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و دۆخی کوردان هەیە. لەنێوان ساڵانی 2013-2014دا لە تورکیادا هەندێک فشار لەسەر کوردان کەمبووەوە، دواتر بە مەیلی ئۆتۆریتەی دەسەڵاتخوازی ئەو پڕۆسەیە سەراوژێر بووەوە.
=KTML_Bold=بانگەوازی ئۆجالان دەرفەتێکی مێژووییە=KTML_End=
لە تورکیادا لە گۆڕینی سیستەمی سیاسییدا مەسەلەی کورد یەکلاکەرەوەیە. لێرەدا بابەتەکە پشتگیردان بە پەکەکە یان لە سەرۆکە زیندانیکراوەکەی نییە؛ بانگەوازی ئۆجالان بۆ دەستبەرداربوون لە تێکۆشانی چەکداری و کۆتایهێنان بەو کار و خەباتانەی بەناوی پەکەکەوە دەکرێن، بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەتوانرێت وەک هەلێکی مێژوویی هەڵسەنگێندرێت. ئەم بانگەوازییە لە 12ی ئایاردا زۆرتر ڕوونبوویەوە. لە کانوونی یەکەمی 2024دا بە هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی ئەسەد و بە شەڕی ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا هاوسەنگییە نێونەتەوەییەکانیش دەگۆڕێت. ئەم ڕووداوە بۆ کوردان لە ئێراق، سووریا و ئێران نیشانەی دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە.
پێویستە وەبەرهێنان لەو ئەڵتەرناتیڤانە بکەین کە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا دیموکراسی دێننە ئاراوە و کەمینەکان لەخۆدەگرێت. دەبێت سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە لەگەڵ پێوەرە دیموکراتییکییەکانی خۆییدا بگونجێت.
=KTML_Bold=پەیامی پڕۆفیسۆر و ئەکادیمیستی ئەمریکی دۆنا هاراوای بەم شێوەیە:=KTML_End=
لە پڕۆسەی ئاشتی کە لە تورکیادا لە ئارادایە، پشتگیری لە گەلی کورد و نوێنەرەکەیان (ڕێبەر ئاپۆ) دەکەم. بەم پڕۆسەیە ئیدی هێنانەئارای ئاشتییەکی ڕاستەقینە وەک خەیاڵێک نابیندرێت. بە هیوا و پشتیوانییە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=