$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی تورک لە ناوەندی #جۆلەمێرگ# و #شەمزینان#، جۆلەمێرگ و #گەڤەر# لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لەدژی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) 13 کەسی دەستگیرکردبوو. دەستگیرکراوەکان ئەمڕۆ دادگاییکران. لەو 13 کەسە بە تەنها کەسێک بە ناوی هێڤیدار ئەرتونچ ئازادکرا و 12 کەسی تر ڕەوانەی زیندانی جۆلەمێرگ کران.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم شەش #کۆڵبەر# لە سنوورەکانی #نەوسوود#، #بانە# و #ورمێ# بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی سەعدی میرزایی کوڕی ڕەشید، تەمەن 24 ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا. ئەو کۆڵبەرە کوردە خەڵکی گوندی قالیچەی بەخشی ناوەندیی سەلاسی باوەجانییە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە. سەعدی میرزایی لەو ڕووداوەدا لاقی پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.[8]
$باشووری کوردستان$
- ئێوارەی ئەمرۆ هێزە ئەمنییەکانی #دهۆک# هەریەک لە #بەدەل بەرواری# چالاکوانی مەدەنی و #ئومێد حاجی بەرۆشکی# ڕۆژنامەنوسیان دەستگیرکرد.[6]
- مامۆستایان و فەرمانبەرانی #کەلار# دژی لێبڕین و دواکەوتنی موچەکانیان گردبونەوەیان ئەنجامدا.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەهۆی لێبڕینی مووچەکانیەوە بەشێک لەپزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی گردبوونەوە و بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385278/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سلێمانی.. بایکۆتی پزیشکان دەستیپێکرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سلێمانی.. بایکۆتی پزیشکان دەستیپێکرد=KTML_ImageCaption_End=
- ژمارەیەک لە مامۆستاو فەرمانبەرانی سەر بە خوێندنی کوردی لە #کەرکووک# ئەوانەی ڕاژەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک و داوای گواستنەوەی ڕاژەکانیان بۆسەر #وەزارەتی پەروەردە#ی حکومەتی عێراق دەکەن.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە #کۆرۆنا# لە 24 کاژێری ڕابردوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، 26 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 618 تووشبووی نوێش تۆمارکراون.[4]
- دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی، تەندروستی شارەکە هۆکارەکەی بۆ هاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بۆ سنوورەکە گەڕاندەوە و ڕایگەیاند، تووشبووانی کۆرۆنا ڕوو لە کەمی بوو، بەڵام درووستبوونی قەرەباڵغی وایکرد حاڵەتەکان ڕوو لە زیادبوون بکەن، بەتایبەت لە ڕۆژانی جەژن کە بەریەکەوتنێکی زۆر هەبووە.[5]
- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، گرتنەوەی ڕووباری سیروان و زێی بچووک لە لایەن ئێرانەوە پێچەوانەی هەموو عورف و یاسایەکە و بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لە هەمبەر ئه و کارەی ئێران.[5]
- سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ماوەیەکی زۆرە کێشەی کەمئاوی لە هەردوو شاری #سلێمانی# و #چەمچەماڵ# هەیە و بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بڕی زياتر له چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە خەرج بکرێت.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی سوپای بەناو نیشتیمانی سوریای سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەوڵیاندا موڵکی هاوڵاتیان لە گوندی دبسی سەر بە تەل تەمر لە نزیک ڕێگای ئێم4 تاڵان بکەن. کاتێک هاوڵاتیان لەبەرانبەریان وەستانەوە و دژایەتیان کرد، چەتەکان 2 هاوڵاتیان ڕفاند.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- 22 خێزانی هەرێمی کوردستان کە بۆ چارەسەری نەخۆشیی منداڵەکانیان چوونەتە ئیسرائیل گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.[1]
- جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی ڕووی لە هەڵکشان کردەوە. ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەکانی تورکیا، نرخی دۆلارێک بەرامبەر 7.40 لیرەی تورکی بوو. لە کاتێکدا دوێنێ بەر لە داخستنی بازاڕەکان، بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی لە نێوان 7.31 و 7.34 بووە.[1]