$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی عەدنان ئۆرهان بەرێوەبەری لقی #ئامەد#ی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و کۆمسیۆنی ونبووەکان و دەستگیریان کرد. ئۆرهان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترایەوە.[1]
- لە ناوچەی باغلار و یەنیشەهیری ئامەد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان. لە ئەنجامدا ڕۆژنامەنووس حەقی بۆڵتان و عەبدوڵڕەحمان عەلیچیچەک دەستگیرکران. بۆڵتان و عەلیچیچەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.[1]
- تەرمی ئەرهان ئولچەن گەریلای #هەپەگە# کە لە لیجە شەهید بوو، دوای 108 ڕۆژ، لە ژێر گەماڕۆی پۆلیسی تورک بەخاکسپێردرا.[1]
- شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی وێرانشار سەربە پارێزگای ڕووها شەڕ لەنێوان دوو گرووپ ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و 13ی دیکەش برینداربوون. شەڕەکە لە گەڕەکی گۆلباشی-ی وێرانشار بووە، سەرچاوە ئەمنییەکان دەڵێن، بەهۆکارێکی نادیار دەمەقاڵێ لەنێوان دوو گرووپدا ڕوویدا و دواتر دەمەقاڵێکە گەورە بووە و بوو بە شەڕەتەقە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەرسەلان شوکری بەڕێوەبەری گشتی ڕێگەوبانی پارێزگای #ورمێ# ڕایگەیاند کە ڕێگەی 265 گوندی ئەو پارێزگایە بەهۆی بەفرەوە داخراون و هەوڵی کردنەوەیان دەدرێت. شوکری ڕایگەیاند: 85 گوند لە #پیرانشار#، 61 گوند سەربە شاری ئورمیە، 25 گوند لە چاڵدران، 25 گوند لە #سەردەشت#، 20 گوند لە #مەهاباد#، 15 گوند لە خۆی، 15 گوند لە #شنۆ#، 14 گوند لە #سەڵماس#، سێ گوند لە ساین قەڵا و لە هەریەکە لە شارەکانی تێکاب و چایپارەش یەک گوند، ڕێگاکانیان داخراوە.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376659/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ڕێگەی 265 گوندی ورمێ بەهۆی بەفرەوە داخراون=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ڕێگەی 265 گوندی ورمێ بەهۆی بەفرەوە داخراون=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە گوندی چەخماخە، #داعش# 4 گەنجی کوردی بەناوەکانی (عەلی ئەحمەد دەروێش، لە دایکبووی 1998، مەحمود ئیبراهیم خورشید، لە دایکبووی 1995، ئەحمەد جاسم خزر، لە دایکبووی 1999 و #مەریوان# سیروان، لە دایکبووی 1995) شەهیدکردن و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.[2]
- لە مەراسیمێکدا بە بۆنەی 31 ساڵەی شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە خەڵاتی ساڵانەی ئه و یادە بەخشرایە خانەوانەدەی شەهید #مامە ڕیشە#.[3]
- گۆڕێکی بە کۆمەڵ لەنێو یەکێک لە بیرەکانی شارۆچکەی تەلەعفەردا دەدۆزرێتەوە، جیا لەو ڕوفاتانەی لەنێو ئەو بیرەدان، تەرمی نزیکەی 30 کوردی ئێزدیی تێدایە و بە گوتەی شایەتحاڵەکانیش سەرجەمیان گەنج بوون.[4]
- لە هۆلی لوبنان لە شاری #کەرکووک# لەلایەن کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان مەڕاسیمێکی شکۆدار سازکرا بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو چوار شەهیدەی کە لە بەرخۆدانی #سەرێکانی# لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدبوون. هەریەک لە شەهیدان(شەهید زەریان جودی، مەزلوم کۆبانی، ئارام کەرکووکی، ناڤدار کەرکووکی) لە بەرخۆدانی سەرێکانی دژی دەوڵەتی فاشستی تورک شەهید بوون.[1]
- #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە #عوسمان بایدەمیر#، کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد کرد و گفتوگۆیان لەبارەی ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرد.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمرۆ #مەسرور بارزانی#، لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆدەبێتەوە و باسی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئایینی و هاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان دەکات.[5]
- سوپای سووریا ناوچەیەکی سەربازی لەسەر سنووری پارێزگای ئیدلبی سووریا ڕادەگەیەنێت و ئه و ناوچەیە لە ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی سڤیل قەدەغە دەکات.[5]
- تیپی تۆپی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی #سلێمانی# لە 38ەمین پاڵەوانێتی بالەی یانەکانی عەرەبی کە لە ئێستادا یارییەکانی لە وڵاتی میسر و لە شاری قاهیرە بەڕێوە دەچێت، توانیان لە یەکەم تاقیکردنەوەی خۆیاندا سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێنن پاش ئەوەی بە ئەنجامی 3 گێمی بێوەڵام لە تیپی بالەی یانەی سنجلی فەڵەستینی یان بردەوە.[5]