- بەیانی ئەمڕۆ، دوو تەقینەوە لە ناو شارۆچکەی خورماتوو ڕوویدا، تەقینەوەکان لە ڕێگەی بۆمبی چێنراوە بوون و بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان شەش کەس کوژراون و (16)ی دیکەش بریندارن.
- لە پارێزگای موسڵ ئەقسەرێکی کورد لەسوپای عیراق بەدەمانچەی بێدەنگ دەکوژرێ.
- فرۆکەجەنگیەکانی ڕژێمی سوریا گەرەکی شێخ مەقسودی کوردنشینیان لە شاری حەڵەب بۆردومان کرد و لەئەنجامدا هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.
- بۆمبێکی چێندراو لە شارەدێی ڕەشادی سەر بە پارێزگەی کەرکووک تەقییەوە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی.
- لە ناوبازاڕی سەرچناری شاری سلێمانی بۆمبێکی چێنراو تەقیەوە، بە پێی زانیاریە سەرەتاییەکانی پۆلیسی 104ی فریاکەوتنی سلێمانی، تا ئێستا سێ کەس لە هێزەکانی پۆلیس بریندار بوون.
- سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی شاری سلێمانی، ئاشکرای کرد کە ئەمیرێکی سەر بە قاعیدەیان لەگەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی دەستگیرکردووەو لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە بەمەبەستی پلانداڕشتن بۆ کاری توندوتیژی هاتۆتە شاری سلێمانی.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان