ناونیشانی پەڕتووک: بەڕێوبردن و بەخێوکردنی مریشک
ناوی نووسەر: #هەڵگورد حەمەد ڕەسوڵ#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
پەڕتووکی بەڕێوبرد و بەخێوکردنی مریشک پەڕتووکێکی زانستیە بەڵام بەشێوەیەکی زۆر ئاسان باس لە بابەتەکان کراوە کە هەمووکەسێک لێی تێبگات ئەم پەڕتووکە لە ساڵی 2021 لەلایەن ئەندازیاری کشتوکاڵی هەڵگورد حەمەد نووسراوە و ئامادەی کردووە و بە مەبەستی خێر بڵاوی کردۆتەوە.
پێک دێت لە چوار بەش:
بەشی یەکەم بریتییە لە زانیاری گشتی دەربارەی مریشک (جۆرەکانی مریشک ، هێلکە، هەڵهێنەری هێلکە)
بەشی دووەم بریتییە لە شێوازی بەڕێوبردن و ڕێگری کردن لە هۆکاری نەخۆشی و جۆرەکانی سیسیەمی بەڕێوبردن و شێوازی بەخێوکردنی مریشک
بەشی سێیەم بریتییە لە زانستی خۆراک (شێوازی درووست کردنی ئالیکی پەلەوەر ، کانزاکان ، ڤیتامینەکان ، خۆراکەکان و پێکهاتەکانیان )
بەشی چوارەم بریتییە لە زانیاری لەسەر کوتان و نەخۆشی و چارەسەرەکەی [2]