ناونیشانی پەڕتووک: شۆربای مریشک؛ بۆ بەهێزکردنی دەروون
ناوی نووسەر: جاک کانفیڵد
ناوی وەرگێڕ: نەزانراو
دەزگای پەخش: سایە
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ئەم پەڕتووکە دەربارەی ئەو چیرۆکانەیە کە بەڕاستی لە ژیانی خەڵکیدا ڕوویان داوە. ھەندێکیان سەبارەت بەخۆشەویستین و ھەندێکیان پێکەنیناوین و ھەندێکیان ھەستێکی باشت پێدەبەخێشن. بەڕاستی وات لێدەکات کە ھەستێکی ئەرێنیت ھەبێت ئەگەر بە ڕۆژێکی سەختدا تێپەڕبووبیت. خوێندنەوەی شتێکی باش کە بەسەر کەسێکدا ھاتووە وات لێدەکات کە بۆ ماوەیەک بیری لێبکەیتەوە و کێشەکانی خۆت لەبیر بکەیت.
پەڕتووکی شۆربای مریشک بۆ ڕۆح لە نووسینی جاک کانفیڵدە، چەندین چیرۆکی کاریگەر و بیرکردنەوە لەخۆدەگرێت کە دەروازەکانی دڵت بۆ چاکەکردن دەکاتەوە و ڕۆحت بەهێز دەکات. ئەم بەرهەمە بەیەکێک لە پەڕتووکە پڕفرۆشەکانی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دادەنرێت و لە لیستی ئەو پەڕتووکانەدا هاتووە کە ژیانت دەگۆڕێت.
[1]