پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,606
وێنە 105,732
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بە...
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
مام جەلال
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مام جەلال

مام جەلال
#مام جەلال#
جەنگیز چاندار
لە تورکییەوە: #سەڵاحەدین بایەزیدی#

چارەگی یەکەمی ساڵی 1973 بوو، لە کاتێک دا خەریکی بەرنامەداڕشتن بووم بۆ ئەوەی لە لوبنان داببڕێم و بچمە ئەوروپا، بۆ جارێکی تر لە بەیرووت لەگەڵ هەڤاڵ عەبدولحەمید دانیشتم، کتوپڕ پرسیاری لێکردم ئاخۆ دەمەوێ چاوم بە #جەلال تاڵەبانی# بکەوێ یان نا. جەلال تاڵەبانی لە بەیرووت بوو. باسی منیان بۆ کردبوو و ئەگەر چاوم پێی بکەوتایە، کۆتایی هەفتە، ڕۆژی یەکشەممە پێکەوە قاوەڵتوونمان دەخوارد.
دانیپێدا دەنێم ئەو پێشنیارە جۆش و خرۆشی خستە دڵمەوە. جەلال تاڵەبانی، دوای مەلا مستەفا بارزانیمەلا مستەفا بارزانی پیاوی ژمارە دووی ڕاپەڕینی کوردەکانی ئێراق بوو. بەوە ناسرابوو بیروڕای سۆسیالیستی و بگرە مائۆیستی هەیە. بێجگە لەوەی دووەم ناوی گرنگ بوو پاش مەلا مستەفای بارزانی، بەهۆی هەواڵی میدیاکانی تورک لە مەڕ ناکۆکییەکانی لەگەڵ بارزانی سەرەتا لە 1964 و دواتر 1966 و شەڕی نێوخۆیی کورد ناویم بیستبوو. ناسینی کەسێکی ناسراو لە ئاستی جیهان دا و خواردنی قاوەڵتوون لە گەڵی دڵخۆشی کردبووم.
دوو ساڵ دەبوو پێم نابووە ئەو خاکانە و لە لوتکەی ڕۆمانتیزمی شۆڕشگێڕی دا بووم. کەسێکی بە بانگەشەی بزووتنەوەی چەپی تورکی بووم کە بە گەشبینییەوە دەمڕوانییە داهاتوو. لەوەی کە بەشداری بەرخۆدانی فەڵەستین بووم خۆم وەک کەسێک لە ڕیزی شەڕڤانانی ئازادی دونیا دەهاتە بەرچاو و شانازیم بە پێگەی خۆمەوە دەکرد. لە کاتێک دا بوومە بەردەنگی پێشنیاری ئاشنایی لەگەڵ جەلال تاڵەبانی، ئەندامێکی پێشووی ڕێکخراوێک بووم کە لە تورکیا سەرکوت کرابوو و لەدەرەوەی وڵات بە تەنیا مابوومەوە و لە چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە دابڕابووم. کەسێک بووم کە هەوڵم دەدا بەرەو ژیانێکی نوێ بەلەم باژۆم؛ لە ڕوانگەی نوێنەرایەتی سیاسییەوە، دەربڕی هیچ شتێ نەبووم.
دەنیز گەزمیشی هاوڕێم کە بە پێشەنگی جموجوڵ و ڕووداوە خوێندکارییەکانی زانکۆی ئەستەنبوڵ لە ساڵی 1968 ناسرابوو و دواتر بووە هێمای نەمری وەچەی 68ی تورکیا، لەگەڵ حسێن ئینان و یۆسف ئاسڵان کە لە گەڵیان بەشداری چالاکییە خوێندکارییەکان ببووم، لە سێدارە دران؛ ئەو هاوڕێیانەی لە تورکیا پێکەوە بووین، زۆربەی هەرە زۆریان خرابوونە گرتووخانەکانەوە، بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی تورک سەرکووت کرابوو. جەلال تاڵەبانیش بە نیاز بوو وەک پێشەنگ و نوێنەرێکی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی تورک چاوی بە من بکەوێ. بە ئامانجی ڕێکخستنی پڕۆژەیەکی وەک یەکێتیی نێوان هێزە چەپەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دژی ئیمپریالیزم لەگەڵ یەک کۆ دەبووینەوە. لە کاتێک دا من جگە لە خۆم نوێنەرایەتیی هیچ شتێکم نەدەکرد.
ڕۆژێکی یەکشەممەی سەرەتاکانی مانگی نیسانی 1973، لەگەڵ هەڤاڵ عەبدولحەمید لەو ماڵەی لێی دەمایەوە، چاومان پێک کەوت. پاش ڕێپێوانێکی کوورت لە جادەی حەمرا، لەوبەری جادە لەو کۆڵانانەی تا بڵێی ئاشنا بوون بۆ ڕوو سادات بامان داوە. لە دەرگای ماڵێکمان دا. پیاوێکی کوورتەباڵا بە شەوقێک کە هەستم دەکرد لە ڕادەبەدەرە، دەرگای لێ کردینەوە و فەرمووی ژوورێی کردین، بە ئینگلیزی پرسیاری لێکردم هێلکەم چۆن پێ خۆشە: ئۆملێت بێ، دەڵەمە بێ یان تێکوەردراو؟ لە کاتێک دا من بە عەرەبییەکی ڕەوان قسەم لەگەڵ دەکرد، ئەو پێداگر بوو لەسەر ئەوەی بە زمانی ئینگلیزی لە گەڵم بدوێ.
کە پێم نایە ژوورەوە، پیاوێکی کەڵەگەت، بە هەیبەت، بە سمێڵێکی زل و ڕەش کە بەوپەڕی ویقارەوە بە بێدەنگی دانیشتبوو، سەرنجی ڕاکێشام. لە مێشکی خۆم دا وتم فەرماندەیی ئەفسانە ئاسای پێشمەرگە و هەڵۆی شاخەکان دەبێ کەسێکی ئاوا بێ. بیرم بۆ ئەوە چوو کە شایانی ناوبانگی جەلال تاڵەبانییە. لە لاوە، کەسەکەی دی تەواو بە پێچەوانەی ویقار و هەیبەتی سەرکردە دانیشتووەکە، بە شێوەیەک کە بەلامەوە زێدەڕەوی بوو هەروا پرسیاری ئەوەی لێ دەکردم هێلکەم چۆن پێ خۆشە و سووربوونی لەسەر ئەو پرسیارە تەنگی پێ هەڵچنیبووم. دەمەویست هەرچی زووتر لەگەڵ ئەو سەرکردەیە ئاشنا بم کە لەسەر کورسییەکە دانیشتووە. بۆ ئەوەی خزمەتکارەکە لە خۆم دوور بخەمەوە، پێم وت هێلکەم چۆن پێ خۆشە، پیاوەکە یەکسەر بەرەو مەتبەخ خووشی.
دەستم بۆ لای ئەو پیاوە ڕاداشت کە دانیشتبوو و بە عەرەبی هاتمە گۆ. هیچ وێ نەدەچوو خەڵکی ئەوێ بێ. وەڵامی نەدامەوە. چاوێکم لە عەبدولحەمید خشاند و بە خەیاڵم دا هات نەزانانە هەڵسوکەوتێکم نیشان نەدابێ کە بووبێتە هۆی پێشێلکردنی نەریتێکی کوردەواری. بیرم لەوە کردەوە نابێ چاوەڕوانی ئەوە بم پێش ئەوەی کەسێک بمانناسێنێ لەگەڵ سەرکردەیەکی زل و زەبەلاحی پێشمەرگە ببمە دۆست.
هێلکە هات و بانگهێشتی سفرە کراین. بەڵام ئەو پیاوەی لەسەر کورسییەکە دانیشتبوو، لە جێی خۆی هەڵنەستا و نەهاتە سەر سفرەکە. ئەگەر بڕیار بێ لەگەڵ مام جەلال قاوەڵتوون بخۆین، ئەی بۆچی نایەتە سەر سفرەکە؟ دواجار بۆم دەرکەوت ئەو کەسەی لەسەر مێزەکە بەردەوام خزمەتم دەکا و بە ئینگلیزی دەدوێ جەلال تاڵەبانییە. هەرچەند درەنگیش بووبێ.
باشە ئەی ئەوەی لەسەر کورسییەکە دانیشتووە کێیە؟
پارێزەری جەلال تاڵەبانی بوو و ئینگلیزی و عەرەبی نەدەزانی. تەنیا لە زمانی کوردی تێدەگەیشت.
ئەمە یەکەم دیداری من و جەلال تاڵەبانی بوو، ساڵانی دواتر، کە بە بیر جەلال تاڵەبانیم دەهێنایەوە، لە قاقای پێکەنینی دەدا.[1]

لە پەرتووکی ئێکسپرێسی میزۆپۆتامیام هەڵینجاوە.
سەڵاح بایەزیدی
ئەم بابەتە 252 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-09-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 14-09-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-09-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 252 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە

ڕۆژەڤ
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
10-10-2011
هاوڕێ باخەوان
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
18-12-2011
هاوڕێ باخەوان
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,606
وێنە 105,732
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
فۆڵدەرەکان
پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - کۆمەڵناسی پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - وەرگێڕدراو پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ کورتەباس - وڵات - هەرێم - کەنەدا کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - جوگرافیا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!