مشک (بە ئینگلیزی: mouse)، ئاژەڵێکی شیردەری بچووکە و لە پلەی قرتێنەرەکانە، مشکەکان نزیکەی 38 جۆری جیاوازیان هەیە، بەناوبانگترین دوو جۆریان بریتین لە مشکی ماڵی و مشکی تاقیگەکان، نشینگەکەی هەمەجۆرە و توانای ژیانکردنی هەیە لە شاخ و دەشت و کێڵگە و دارستان و نزیک سەرچاوە ئاوییەکان و تەنانەت بیابانەکانیش، بەڵام مشکەکان ژیانکردن لە نزیک باڵەخانە و ماڵی مرۆڤەکان بە پەسەند دەزانن و لە ئێستادا بە فەرمی هەندێک جۆریان دەفرۆشرێت وەک ئاژەڵی ماڵی و مرۆڤەکان پەروەردەیان دەکەن، تەنیا بەو مەرجەی پێشوەخت چارەسەری پزیشکی تەواوی وەرگرتبێت و بە دوایدا گرنگی بدرێت بە پاکوخاوێنی و پشکنینی، مشکەکان توانای بینینی ڕەنگە جیاوازەکانیان نییە، تەنیا گۆڕان لە ڕەشەوە بۆ سپی دەناسنەوە و هەستی پێدەکەن.
=KTML_Bold=مێژووی مشکەکان=KTML_End=
لە بنەڕەتدا مشکەکان لە دوو کیشوەری ئاسیا و ئەوروپادا هەبوون و مرۆڤەکان زۆر لە دێرینەوە بە ئەم ئاژەڵە بچووکە ئاشنا بوون، تەنیا ڕۆمەکان نەبێت کە توانای جیاکردنەوەی مشک و جرجەکانیان نەبووە و بە جرجیان وتووە مشکی گەورە، مشکەکان لە ڕابردوودا تەنیا یەک ڕەنگیان هەبووە، دواتر لە چین لە 900 ساڵ پێش زایینەوە مشکی ڕەنگ جیاواز بینراوە، سەرەتاش مشکێکی سپی بووە، باوەڕ وایە کە ڕەنگەکەی لە بنەڕەتدا پەمەیی کاڵ بووە بەڵام دواتر بەهۆی بازدان لە بۆماوە ماددەکەیدا ڕەنگەکەی کاڵتر بووەتەوە و بووە بە سپی.
=KTML_Bold=شێوەی دەرەوەی=KTML_End=
درێژییەکەی 9 سم تێناپەڕێنێت و کلکیشی هاوتای درێژییەکەیەتی یاخود کەمێک کورتتر، درێژی کلکی هاوکاری دەکات لە ڕاکردن و بازدانی، کێشی مشکەکان لەنێوان 7-57 گم دایە، جەستەی بە فەروو داپۆشراوە و ڕەنگەکەی لەنێوان قاوەیی بۆ سپیدایە، بەڵام مشکەکانی تاقیگە دەکرێت ڕەنگی زۆر جیاوازتریان هەبێت، هەستی بۆنکردنی بەهێز و پەرەسەندووە، بەهۆیە بە شەودا بەدوای خۆراکدا دەگەڕێت، هەروەها مشکەکان لەگەڵ ئەوەی حەزیان لە ئاو نییە بەڵام توانای مەلەکردنیان هەیە.
=KTML_Bold=خۆراک=KTML_End=
بە ئاژەڵی ڕووەکخۆر دادەنرێت بەڵام بە شێوەیەکی زانستی توانای قرتاندن و خواردنی زۆربەی ماددەکانی هەیە، مشکەکان بە گشتی ڕووەک و تۆو و سەوزە و میوەکان دەخۆن، لەگەڵ ئەوەدا هەر بابەتێک کە لە دار درووستکرابێت دەیخوات وەک کاغەز، لە ئەگەری دەسنەکەوتنی خۆراکی پێویست ڕەگی ڕووەک و جلوبەرگ و پێست و تەنانەت تەرمی مشکی دیکە و کلکی خۆی دەخوات.
=KTML_Bold=یەکگرتن و زۆربوون=KTML_End=
مشکەکان کاتێک تەمەنیان دەگاتە 50 ڕۆژ دەگەنە قۆناغی پێگەیشتن و توانای زۆربوونیان هەیە، دەکرێت مێینەکان لە کەمتر لە ئەو کاتەش توانای زۆربوونیان هەبێت، مشک دەتوانێت بە درێژایی ساڵێک بێچووی ببێت واتە لە هەموو وەرزەکاندا، مێینەکان هەموو 20 ڕۆژ یاخود مانگێک جارێک دەتوانن بێچوویان ببێت، چونکە ماوەی سکپڕییەکەی تەنیا 18-21 ڕۆژ دەخایەنێت، لە هەر جارێکیشدا 4-7 بێچووی دەبێت، واتە مشکەکان بە کاتێکی کەم ژمارەیان زۆردەبێت، سەرەتای لەدایکبوونیان بێچووەکان نابینان و فەروویان نییە، دوای دوو هەفتە چاوەکانی دەکاتەوە و دوای 10 ڕۆژیش فەرووەکەی درووستدەبێت، ناوەندە ڕێژەی تەمەنی مشکەکان دەگاتە 3 ساڵ، بەڵام زۆرینەیان پێش ئەم کاتە ڕاودەکرێن لەلایەن مرۆڤەکان و ئاژەڵە دڕندەکانەوە، وەک
مارمار و باز و
هەڵۆهەڵۆ و
سەگسەگ و
پشیلەپشیلە و
ڕێویڕێوییەکان.
=KTML_Bold=زیانەکانی مشک بۆ کۆمەڵگەی مرۆڤەکان=KTML_End=
-زیان گەیاندن بە بەروبوومی کێڵگەکان، بە تایبەتیی ئەو ڕووەکانەی تازەپێگەیشتوون وەک برنج.
-زیان گەیاندن بە دانەوێڵە هەڵگیراوەکان (ئازووقەکراو)، مشکەکان هێرش دەکەن بۆ خواردنی دانەوێڵەکان لە هەمان کاتدا دانەوێڵکە پیس دەبێت بەهۆی بەکتریا و میکرۆبەکانی مشکەکەوە و لە ئەنجامدا بۆ خۆراکی مرۆڤ نابێت.
-زیانی ئابووری لە ناوماڵەکان، بەهۆی خواردنی کەلوپەلی ناوماڵ و جلوبەرگەکان، هەر ماددەیەک کە لە تەختە و کوتاڵ درووستکرابێت.
-گواستنەی ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی، وەک ژەهراویبوونی خۆراک و کۆلێرا و سکچوونی ئەمیبی و هەوکردنی بەستەرەکان و کرمی شریتی و تاعوون.
=KTML_Bold=ڕێگاکانی ڕووبەڕوبوونەوەی مشکەکان=KTML_End=
-پاکوخاوێنی گشتی.
-ڕزگاربوون لە زبڵ و خاشاکەکان بە شێوەیەکی درووست و فڕێدانی بۆ جێگەی تایبەتمەند.
-توندی دیوار و پەرژینەکانی دەوری ماڵەکان وا باشترە کە بناغەکەی لە قوڵایی مەتر و نیوێکەوە بێت بۆ ڕێگریکردن لە مشکەکان لە درووستکردنی تونێل لەژێرییەوە.
-هەڵگرتنی دانەوێڵەکان لە جێگەی پارێزراو و ڕشتنی دەرمانی تایبەت بۆ ڕێگریکردن لە نزیکبوونەوەی مشکەکان. [1]