کۆسار عوسمان
سەرۆکی #هوداپار# لە کاتی بەسەرکردنەوەی 'دایکانی
ئامەدئامەد' بانگەوازی لە
پەکەکەپەکەکە کرد، ڕۆڵەی ئەو دایکانە لە شاخەوە بنێرنەوە زێدی خۆیان و نیازپاکی بەرانبەر پڕۆسەیەکی چارەسەری پیشان بدات.
دوای ئەوەی کەمپی ناڕەزایی دایکانی ئامەدی بەسەرکردەوە، زەکەریا یاپیجیئۆغڵو، سەرۆکی هوداپار قسەی بۆ میدیاکان کرد و باسی لە ئەگەری دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی چارەسەری کرد.
گردبوونەوەی 'دایکانی ئامەد' تایبەتە بەو کەسانەی باس لەوە دەکەن گوایە پەکەکە ڕۆڵەکانی بردوونەتە شاخ. ئەوان لە بەردەم بارەگای
هەدەپەهەدەپە لە ئامەد خێوەتیان هەڵداوە و داوا لە قەندیل دەکەن ڕۆڵەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
سەرۆکی هوداپار باسی لە پڕۆسەی چارەسەری کرد، کە ساڵانی 2013-2015 کاری لەسەر کرا و وتی، ساڵی 2014 باس لە دانانی چەک دەکرا. ساڵی 2015 پڕۆسەکە خەریکبوو تێکبچێت، بەڵام هێشتا هیوایەک بۆ چارەسەر هەبوو. ناوەکەی پڕۆسەی چارەسەری بوو، بەڵام ڕێگەکەی بەرەو چارەسەر نەچوو، ئەوە نەبێت سەردەمێکی بێ پێکدادانی ڕەخساند.
سەبارەت بە هەڵوێستی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەو کاتەدا، یاپیجیئۆغڵو ڕەخنەی گرت و وتی، ژمارەیەک زۆر گەنج لەو کاتەدا برانە شاخ. لە سەردەمێکدا کە باس لە دانانی چەک و چارەسەری سیاسی دەکرا، ئەو ژمارە زۆرە گەنجە برانە شاخ. ئەوە پیشانی دەدات کە نیازی دانانی چەک لە ئارادا نەبوو. ئێمە ئەو کاتیش ئەمەمان وت و جەختمان کردەوە ئەو ڕێگەیە هەڵەیە و هیچ چارەسەرێک نایەتە ئاراوە.
یاپیجیئۆغڵو ڕووی دەمی لە پەکەکە کرد و وتی، لەم شوێنە سیمبولییەوە و لەگەڵ ئەو دایکانەمان کە پێنج ساڵە دڵیان بووەتە ئاگردان، دەڵێین؛ ئەگەر پڕۆسەیەکی نوێ دەست پێ دەکات، ئەگەر بەڕاستی کۆتایی بە تووندوتیژی دەهێنن و چەک دادەنێن، ڕۆڵەکانی ئەو دایکانە بنێرنەوە. ئەمە وەکوو نیازپاکییەک بکەن. ئەمە بکەن با ئەم جارە ئێمەش باوەڕ بە ڕاستگۆیی ئێوە بکەین.
یاپیجیئۆغڵو بە پەکەکەی گوت، ئەگەر ئێوە هەنگاوێکی وەها بنێن، ئێمەش باوەڕ دەکەین کە ئێوە ئیرادەی خۆتان لە دەستی خۆتانە.
#دەوڵەت باخچەلی# ڕۆژی #22-10-2024# لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا داوای کرد #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بچێتە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەڕڵەمان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ڕابگەیێنێت و بەو جۆرەش شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا کە زیاتر لە 40 ساڵە بەردەوامە کۆتایی پێ بێنێت. [1]