لە ڤیدیۆیەکدا کە لەم ماوەدا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، جەواهیری باس لەو کڵاوە دەکات کە ماوەیەکی زۆر لەسەریدا بووە و لێی نوسراوە قلبی لکردستان، جەواهیری دەڵێت: بەرێککەوت بوو، لە سۆڤییەت لە کەسێکم کڕێ ئازەرباینجانی بوو.
لە ساڵانی رابردوودا چەندانجار وا باس کرا کە ئەو کڵاوەی سەری جەواهیری شاعیری دیاری عێراقی، دیاری سەرکردەیەکی کوردە و ئەویش کوردستانی خۆش ویستووە و هەمیشە وەک رێزێک بۆ کوردستان کڵاوەکەی تا کاتی کۆچی دوای لەسەر بووە.
بەڵام لەم ماوەدا ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە رۆژنامەنووسێک پرسیار لە جەواهیری شاعیر دەکات و دەڵێت: چیرۆکی ئەو کڵاوە چییە ماوەیەک لەسەری خۆی داناوە و لەسەری نوسراوە قلبی لکردستان .
ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: پۆشینی ئەو کڵاوە بە ڕێککەوت بووە و پاشان لە دیدارەکەدا باسی ئەوە دەکات کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سۆڤیەتی جاراندا دکتۆرەکان پێیان گوتووە کە مێشکی ماندووە و حەساسییەتیشی هەیە و نابێت نە گەرما و نە سەرما لێی بدات و پاشان دەڵێت: چوومە حانووتی ئەو نەخۆشخانەکە کە لێی بووم و کۆمەڵێک کاری توحفەی تێدا بوو منیش ئەم کڵاوەم کڕی کە هی ئازربایجانە و ئیتر لەو ڕۆژەوە لە سەرمایە و کاتی خەوتنیش دایناکەنم، ئەگەر ئەو کڵاوەشم لەسەردا نەبێت خەوم لێ ناکەوێت. بەم قسەیەی جەواهیریدا لەوە دەچێت کڵاوەکە دەستچنی کوردانی ئەو دەمەی ئازربایجان بووبێت.
بەڵام ئەوەی سەیرە لە کتێبی دیداری تەمەنی
مام جەلالمام جەلالدا سەڵاح رەشید لە یەکێک لە پەراوێزەکاندا و لە لاپەڕە 61ی بەرگی یەکەمی دیدارەکەدا سەبارەت بە جەواهیری نووسیوێتی هەمیشە کڵاوێکی لەسەردا بوو کە لێی نووسرابوو کوردستان، مام جەلال پێشکەشی کردووە.
ئەمە پێشتر مام جەلالیش خۆی لای چەندان کەس گوتبووی کە ئەو پێشکەشی کردووە و جەواهیری کوردی زۆر خۆشویستووە، مام جەلال وەک هاورێی بەردەوام ستایشی جەواهیری کردووە.
مەحەمەد مەهدی جەواهیری لە ساڵی 1903 لە نەجەف لەدایکبووە ، جەواهیری لە ساڵی 1962 هۆنراوەیەک بەناوی ” کردستان یا موگن اڵابگال” دەنووسێت و هۆنراوەکە نزیکەی 100 بەیت دەبێت.
کاتێک ساڵی 1997 #محەمەد مەهدی جەواهیری# کۆچی دوایی کرد،لە #سلێمانی# چلەی بۆ ساز کرا. مام جەلال زۆر بایەخی بە مەرگی ئەو شاعیرە عێراقییەدا. خۆی گوتاری پێشکەشکرد. باسی دۆستایەتی محەمەد مەهدی جەواهیری و کێشەی گەلی کوردی کرد. ئەو قەسیدەیەشی بەنموونەی دەقێکی ئەدەبی باڵا وەسف کرد کە تیایدا دەڵێت:
شعب دعائمه الجماجم والدم
تتحگم الدنیا ولا یتحگم.
جەواهیریی شاعیر زۆر شیعری بۆ سەرکردەکانی عێراق و ناوچەکەش نووسیوە، شیعری بۆ مەلیک فەیسەڵ و عبدولئیلاه و ئەحمەد حەسەن ئەلبەکر و محەمەدی کوڕیشی نووسیووە. شیعری بۆ حافز ئەسەد و کوڕی حافز ئەسەد نووسیووە. شیعری بۆ عەوێس نووسیووە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=