هەوار ئیسماعیل
لە تورکیا و باکووری کوردستان، دوای تەواوبوونی سەردانی شاندی دەم پارتی ئیمراڵی بۆ لای پارتە سیاسییەکان، ئێستا چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی دووەمی ئەو شاندەیە بۆ ئیمراڵی.
کاتی کۆبوونەوەکە دیار نییە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەمنزیکانە بێت. سەرۆکی مەهەپە کە ئەم پڕۆسەیەی دەستپێکردووە دەڵێت: پێویستە دوای کۆبوونەوەی دووەم، پارتی کرێکارانی کوردستان -
پەکەکەپەکەکە هەڵبوەشێتەوە.
دەوڵەت باخچەلیدەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەڵێت: دوای کۆبوونەوەی دووەمی شاندی دەم پارتی و ئیمراڵی، دەبێت بەبێ هیچ مەرجێک ڕابگەیێندرێت کە پەکەکە چیدی وەکوو ڕێکخراو نەماوە، لە ڕێگەی تیرۆرەوە هیچ ئەنجامێک بەدەست نایەت، ئەم لاپەڕە خوێناوییەش بە باجی زۆر گران داخراوە. ئەمە هیوای پتەو و سازشنەکراوی ئێمەیە.
هاوسەرۆکی دەم پارتییش دەڵێت: زۆربەی پارتەکان پشتیوانیی ئاشتی دەکەن و ئەمەش گرنگە.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت: بەڕێز
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان لەو دوو پەیامەیدا کە ناردبوویت، وتی، ئەو هێزی بنیاتنانی ئاشتیی هەیە. ئیدی نۆرەی دەسەڵاتە. پێویستە دەسەڵات دەستبەجێ هەنگاو بنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دیموکراسی و چارەسەرکردنی پرسی کورددا.
شاندی دەم پارتی دوای ئەوەی لە
28-12-202428-12-2024 لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە لە دوورگەی ئیمرالی کۆبووەوە، جگە لە ئیی پارتی، سەردانی سەرجەم پارتە سیاسییەکانی پەڕڵەمانی کرد و زانیاریی لەسەر پڕۆسەکەدا. چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆبوونەوەی دووەمی ئیمراڵی، دەم پارتی سەردانی پارتە کوردستانییەکانیش بکات.
[1]