هێمن عەساف
سەرۆککۆماری تورکیا لە بابەتی پڕۆسەی چارەسەریدا پەیامێک بۆ
پەکەکەپەکەکە دەنێرێت و دەڵێت: ئەگەر ڕێکخراو دەستبەرداری چەک بێت، ڕێکخستنەکانی هەڵبوەشێنێتەوە و کۆتاییان پێبهێنێت، لە پێکهاتەی سیاسیدا وەکوو پارتێکی ڕاستەقینەی تورکیا مامەڵە بکات، 85 ملیۆن هاووڵاتی سوودمەند دەبن.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی
17-01-202517-01-2025 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی لە هەشتەمین کۆنگرەی لقی ڕێکخستنەکانی پارتەکەی لە پارێزگای قەیسەری تورکیا بەشداریی کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆککۆماری تورکیا باسی لە پڕۆسەی چارەسەری کرد و ڕایگەیاند، بۆ لەنێوبردنی تیرۆر لە زیاتر لە 40 ساڵی ڕابردوودا زیانی گیانی و ماددیی زۆر قورسمان بەرکەوتووە. هەنگاوی گەورە و پێویست دەگرینەبەر. ئەو دەستپێشخەرییەی بەڕێز
دەوڵەت باخچەلیدەوڵەت باخچەلیی هاوبەشمان لە هاوپەیمانیی جمهوور گرتییەبەر، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا هەنگاوی بەرچاوی بۆنرا. لە پەڕڵەمان سازان و لێکتێگەیشتنی زۆر فراوان بەدیکراوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەردۆغان باسی لەوە کرد، دەمەوێ گەل ئەمە زۆر باش بزانێت. هەر هەنگاوێک بنێین، گومان لەوەدا نییە هەستیارییەکانی کەسوکاری شەهیدەکانمان و سەربازە قارەمانە نیڤشکانەکانی سەنگەر لەبەرچاو دەگرین. هاوپەیمانیی جمهوور ئامانجێکی هەیە، ئەویش ئەوەیە لاپەڕەکانی ئەو یادەوەرییە پڕ لە ئازارە بسڕینەوە، نەهامەتیی 40 ساڵی ڕابردووی دەست تیرۆر بۆ هەمیشە دابخەین، تورکیایەکی بێ تیرۆر بنیات بنێین. هەموو هەوڵەکانمان تەنیا بۆ ئەمەیە. جگە لەوە هیچ ئامانج، نیاز، مەبەست و مامەڵەیەکی نهێنی و شاراوەمان نییە. بە پشتیوانیی ئێوەش، سوورین لەوەی ئەم ئامانجە زوو یان درەنگ بەجێ بگەیێنین.
بە وتەی ئەردۆغان، لەو نێوەندەدا هەواڵی نادرووست و زانیاریی چەواشەکارانە زۆر بڵاوکراونەتەوە و ئامانج لێیان شکستهێنانە بەم پڕۆسەیە. دەشڵێت، ئەم جۆرە هەواڵ، ڕوونکردنەوە و لێدوانانە نیازپاکییان بەدواوە نییە، بەڵکوو پیلانگێڕییە. ئەوانە نایانەوێت دیواری تیرۆر بڕووخێت، بەڵکوو دەیانەوێت درێژە بەم دۆخە بدرێت. ئێمە باش خاوەنەکان دەناسین و جۆری پیلانەکانیان دەزانین. پشت بە خودا ناکەوینە نێو بۆسەکانیانەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا پەیامێکی ئاڕاستەی پەکەکە کرد و وتی، ئەگەر ڕێکخراو دەستبەرداری چەک بێت، ڕێکخستنەکانی هەڵبووەشێنێتەوە و کۆتاییان پێ بهێنێت، لە پێکهاتەی سیاسیدا وەک پارتێکی ڕاستەقینەی تورکیا مامەڵە بکات، 85 ملیۆن هاووڵاتی قازانج و سوودمەند دەبن. بەڵام ئەگەر پێچەوانەی ئەوە بکەن، گوێ لە بانگەوازەکەمان نەگرن و وەکوو چەندین ساڵ بەردەوام بن لە ڕۆڵی بکوژی بەکرێگیراو بۆ ئیمپریالیزمەکان، ئەوا هاوشێوەی سەرجەم ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە تاوەکوو لەناوبردنی دوایین چەکداریان بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان. ئەو توانا و ویستەمان هەیە.
سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕوانگەی ئەوانەوە ئەو بابەتە پەیوەندیی بە کات و پلانەوە هەیە، پێشتر کردوومانە و ئەمجارەش لە دووبارەکردنەوەی سڵ ناکەینەوە. هێزی دەوڵەت ئێستا لە جودی، گابار، توندورەک و دۆڵی بەستەلەردایە. شوێنێک نییە ئێمەی تێیدا نەبین. هەمووان بینیان تورکیای ئێستا تورکیای ڕابردوو نییە، بۆیە دەبێت قبووڵی بکەن و ئەوەی لێیان داواکراوە جێبەجێی بکەن. بە واتایەکی دیکە، یان خۆویستانە واز لە چەکەکانیان دەهێنن یان بەهێز وازی لێ دەهێنن و دەستبەرداری دەبن. لە 100 ساڵی نوێی تورکیادا بۆیان دەسەلمێنین تورکیایەکی بێ تیرۆر بنیات دەنێین.
[1]