دیار سلێمان
سەرۆکی مەهەپە داوا دەکات #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# داوای چەکدانان لە گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکە بکات؛ لەبارەی هەسەدەیشەوە دەڵێت: مافی تورکیایە ڕێگە نەدات چەکیان هەبێت.
#دەوڵەت باخچەلی#، سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە ئەنجامی دیدارەکانی شاندی دەم پارتی و ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ڕایگەیاند: ''داواکاریی نیازپاکانەم ئەوەیە، پاڵپشتی لە تورکیایەکی بێ تیرۆر بکرێت و دەستبەجێ بانگەوازی دانانی چەک بکرێت''.
باخچەلی ڕووی دەمی کردە گەریلاکانیش و وتی: ''وەرن بە ویستی خۆتان بەر لەوەی بکوژرێن، چەکەکانتان دابنێن؛ ڕایبگەیێنن کە پەشیمان بوونەتەوە و ئەو هەوڵەتان هیچ ئەنجامێکی نابێت. پەشیمان ببنەوە لەو ئازارانەی بە هەزاران مرۆڤی ئێمەتان چەشتووە''.
سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا هەموو نەتەوە جیاوازەکان لەخۆی دەگرێت و وتیشی: ''کورد و تورک، عەلەوی و سوننە، لقی هەمان ڕەگن، ڕۆڵەی هەمان گەلن، تەبا و بران''.
باخچەلی لەبارەی دۆخی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ش قسەی کرد و وتی، پێویستە هەسەدە چەک دابنێت و ڕایگەیاند: ئەگەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز چەک دانەنێت، مافێکی ئەمنی و ڕەوای تورکیایە ئەو چەکانەیان لێ وەربگرێت و بە سەری تیرۆریستاندا بیانشکێنێت''.
دەوڵەت باخچەلی ڕۆژی #01-10-2024#، تەوقەی لەگەڵ هاوسەرۆکانی دەم پارتی کرد؛ ڕۆژی #22-10-2024# هەنگاوێکی دیکەی نا و داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کرد کە بچێتە پەڕڵەمانی تورکیا و لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی قسە بکات و بڵێت تیرۆر کۆتاییهاتووە و ڕێکخراوەکە هەڵوەشێندراوەتەوە؛ دواتر داوای کرد شاندێکی دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان لە ئیمراڵی بکات.
شاندی دەم پارتی ڕۆژی#28-12-2024#، سەردانی ئیمرالی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبووەوە؛ ڕۆژی دواتر شاندەکە پەیامێکی لەسەر زاری ئۆجەلان بڵاوکردەوە کە تێیدا جەختی لە بەهێزکردنی برایەتیی کورد و تورک کردەوە.
دوای ئەوە شاندەکە سەردانی بەشێک لە پارتە سیاسییەکانی پەڕڵەمانی تورکیای کرد و لەگەڵیان کۆبووەوە.
شاندەکەی دەم پارتی بۆ جاری دووەم لە #22-01-2025# سەردانی ئیمرالی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆبووەوە. دواتر پەیامێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: کارەکانی بەڕێز ئۆجەلان لەمەڕ پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت. دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، پەیام بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە. [1]