پەڕڵەمانتارێکی پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان-دەم پارتی لە #بەدلیس# ڕایگەیاند، لە 51 شاردا میتینگ ساز دەکەن، دەیانەوێت هەندێک ڕێگەچارە بۆ گەل ڕوون بکەنەوە و گەل ئاگاداری کۆبوونەوەی دیدارەکانی شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئیمراڵی بێت.
لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی نووڕۆژی ڕووداو، کە نالین حەسەن پێشکەشی کرد، حسێن ئۆلان، پەڕڵەمانتاری دەم پارتی وتی، گەل گلەیی هەیە کە ئاگایان لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانی ئیمراڵی و کۆبوونەوەکانی شاندەکەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان نییە، بۆیە دەیانەوێت بۆیان ڕوون بکەینەوە و بۆچوونەکانیان وەربگرین.
ئەو پەڕڵەمانتارە وتیشی، پلانی ئێمە ئەوەیە، تاوەکوو 10ی ئەم مانگە میتینگ و کۆبوونەوەکان کۆتایی پێبهێنین، بەڵام ڕەنگە تاوەکوو 20ی مانگ بخایێنێت.
سەبارەت بە ئەگەری دیدارەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، حسێن ئۆلان وتی، ئەم کێشەیە هیی هەر چوار پارچەی کوردستانە، کێ پێویست بکات ئێمە دیداری لەگەڵ دەکەین بۆ گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەری.
ئۆلان باسی قۆناخی دوای میتینگەکانی کرد و وتی، لەوانەیە دووبارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا کۆببینەوە، هەروەها لەگەڵ دامەزراوە و سەندیکا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆدەبینەوە، دواتر ڕاپۆرتێک ئامادە دەکەین، ئەگەری زۆرە جارێکی دیکە شاندەکەمان سەردانی ئیمراڵی بکاتەوە و لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە.
عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی، هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، دیدارەکانی ئیمراڵی کۆتاییان هاتووە و چاوەڕێن داوا لە
پەکەکەپەکەکە بکرێت چەک دابنێت.
پەڕڵەمانتارەکەی دەم پارتی دەڵێت: دوای ئەم کۆبوونەوانە ئەگەرێکی زۆرە پەیام بۆ قەندیل بنێردرێت، بەڵام سەبارەت بە چۆنێتی و میکانیزمی گەیاندنی پەیامەکە بۆ قەندیل، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە.
حسێن ئۆلان باسی لەوە کرد، ئەم پڕۆسەیە قورسە، چونکە کێشەیەکی 100 ساڵە هەیە و لەوانەیە هەندێک شت ئێمە نەمانەوێت دەربکەوێت، بەڵام هیوادارین و هەموو شتێک لەدەستمان بێت بۆ سەرکەوتنی ئاشتی دەیکەین. ئەمە دوا دەرفەتی ئێمەیە، دەبێت باش بەکاریبهێنین بۆ ئەوەی گەلی کورد بگاتە ئاشتییەکی بەردەوام و شکۆمەند.
سەبارەت بە چەکدانان، ئۆلان دەڵێت: پێویستە بیانووی چەکهەڵگرتن لەنێوبەرین، چونکە ئەگەر ئێستاش چەک دابنرێت، ئەگەر کێشەکە لە ڕەگەوە چارەسەر نەکرێت، دوای چەند ساڵی دیکە گرووپێکی دیکە چەک هەڵدەگرن.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان دوای سەردانەکانی ئیمراڵی و کۆبوونەوەکان لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە 51 شار، میتینگ ساز دەکات.
میتینگی یەکەم لە شاری ئیستەنبووڵ لە مەیدانی ئەسەنیورت دەکرێت و تولای حاتەم ئۆغوڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی بەشدار دەبێت.
میتینگی دووەم #08-02-2025# لە پارێزگای
ئامەدئامەد ساز دەکرێت و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی بەشدار دەبێت. میتینگی سێیەمیش لە 9ی شوبات لە مێرسین دەکرێت و تولای حاتەم ئۆغوڵاری بەشدار دەبێت. [1]