=KTML_Bold=ناونیشان: دەست خۆشی مامۆستا
وەلید محەمەدوەلید محەمەد لە ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا 14-02-2025=KTML_End=
بۆ دەستەی ئەرشیفوانانی کوردیپێدیا
دەست خۆشیی
ڕێزو سڵاو ....
کوردیپێدیا وەک پەرتووکخانەیەکی ئەلیکترونی بابەتیانەو پیشەییانەو بێلایەنانەو دلسۆزانەو ماندوونەناسانە ... ئەرشیفی نەتەوەییمان تۆماردەکەن. دەست خۆشیی لە دەستەی ئەرشیفوانانی کوردیپێدیا دەکەم و هیوادارم هەمیشە سەرکەوتووبن.
بەڕێزان ...
گەرچی کوردیپێدیا لەرووی تەمەنەوە بچووکە بەڵام لە رووی تێکۆشان و کارکردن زۆر گەورەیەو بەردەوام لە گەشەسەندن و پێشکەوتندایەو بووتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ لێکۆلەرەوەکان و خوێنەران.
ئەرشیف کردن زۆر گرنگ و پێویستەو دەبێتە سەرچاوەی توێژینەوەو لێکۆڵینەوەکان و سامانێکی گەورەی نەتەوەییە.
جارێکی تر دەست خۆشیتان لێ دەکەم. [1]
براتان
وەلید محەمەد
#14-02-2025#
چالاکوانی سیاسی
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=