مارتین شیردوان هاوسەرۆکی گرووپی چەپی پەڕڵەمانی ئەوروپا داوای کرد بەربەستەکانی پێشی ڕێبەر ئاپۆ لاببرێت و وتی: دەمەوێت بچم بۆ تورکیا و سەردانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بکەم.
پلاتفۆرمی ئاشتی و ئازادی ئەوروپا (EFFP) بە مەبەستی لابردنی بەربەستەکانی پێشی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی تێڕوانین و بیرۆکەکانی لەگەڵ جیهاندا هاوبەش بکات، هەڵمەتێکی بەناوی دەمەوێت سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجالان بکەم دەستپێکردووە. لەنێو لایەنگرانی هەڵمەتەکەدا گرووپی چەپی پەڕڵەمانی ئەوروپا بەشدارە.
لەو چوارچێوەیەدا ڕاگەیەنراوێک لە ماڵپەڕی پلاتفۆرمەکە ئاماژەی بە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان و ئەو بڕیارانەی لە کۆنگرەی
پەکەکەپەکەکە دراون داوە.
مارتین شیردوان هاوسەرۆکی گرووپی چەپی پەڕڵەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند ئەویش دەیەوێت سەردانی ئیمرالی بکات.
شیردوان ڕایگەیاند: عەبدوڵڵا ئۆجالان ماوەی 26 ساڵە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە گۆشەگیرییەکەی قورسدایە لە زیندانی ئیمرالی. سەرەڕای ئەوەش لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ڕایگەیاند ئەگەر بۆ پڕۆسەی ئاشتی دەرفەتێکی جددی بڕەخسێندرێت و ئەگەر ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی جددی ئاشتی ئامادە بێت، ئەوا پەکەکە واز لە چەک دەهێنێت و کۆتایی بە کار و چالاکییەکانی بەناوی پەکەکەوە دەهێنێت.
مارتین شیردوان ڕایگەیاند بۆیە داوا لە دەوڵەتی تورک دەکەم هەموو بەربەستەکانی پێشی بیرۆکەی ئاشتی، ڕوانگە و پڕۆسەی گۆڕانکاری لە تورکیا، کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە عەبدوڵڵا ئۆجالان پێشکەشی دەکات، لاببات.
شیردوان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەهۆی ئەم بیرۆکەیە، ئەم ڕوانگە و پڕۆسەی ئاشتییەوە دەرفەتێک بۆ ئێمە بڕەخسێنن هەتا لەنێوان گەلی کورد و تورکیادا ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕین. بۆیە بە نیازم بچم بۆ تورکیا و سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەم. [1]