$باکووری کوردستان$
- بەرپرسانی حیزبی حەرەکەتی ئازادی، #پارتی دیموکراتی کوردستان# – تورکیا (PDK-T)، پارتی ئازادی و سۆسیالیزم (OSP)، حیزبی ئازادی، پارتی دیموکراتی کوردستان – پلاتفۆرم (PDK-P)، حیزبی ئیسلامی و پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی #هەدەپە#، ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد، سری ساکیک و پەرلەمانتارانی هەدەپە ئیمام تاشچر، نەجدەت ئیپەک یوز و تەیب تەمەل لە دەمیر ئۆتێلی #ئامەد# لەبارەی پێشهاتەکانی ئەمدواییەوە کۆبوونەوە.[2]
- سوپای تورکیا بە یەکەی شاراوە لە هەرێمی چیای جودی لە پارێزگای شرنەخ لە باکووری کوردستان دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە سنووری ناوچەکانی شاخی هرمۆ، حەسەنا و شاخی چۆلیی گرتووەتەوە. هاوکات جموجوڵی سەربازیی سوپای تورکیا لەو سنوورانەدا زیادیکردووە و ئامادەکاری بۆ بەرفراوانترکردنی ئۆپەراسیۆنەکە دەکرێت.[2]
- لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پرسی ئازادکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە میدیای ناوخۆیی و دەرەوە دەنگی دایەوە و لەو بارەیەوە نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە باشووری کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئازادکردنی دەمیرتاش دوورە لەڕاستی.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155165/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=چوار لاوی مەریوانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرانەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155165/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نێی #مەریوان# بە ناوەکانی ﺣەﻣﯿﺪ ﭘەﺭﻭﺍﺯە ﺗەﻣەﻥ 28 ﺳﺎڵ ﮐﻮڕﯼ ﻣﺤەممەﺪ، ﺑڕﯾﺎﺭ ﮐﺎﻭە ﺗەﻣەﻥ 25 ﺳﺎڵ ﮐﻮڕﯼ ﺋەﻣﯿﻦ، ﻣﻮﺣﺴﯿﻦ ﻓەﺭەﻫﻤەﻧﺪ تەمەن 24 ساڵ ﮐﻮڕﯼ ﺧوسرەو، محەممەد پەروازە تەمەن 21 ساڵ کوڕی مەلاحسەین، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری #سنە# ڕاگوێزراون.[5]
- ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی-عەقیدەتی زیندانی ناوەندیی شاری #ورمێ#، لە ئاکامی هێرشی گاردی ئەو زیندانە بۆ سەر زیندانییانی سیاسی کورد، ماوەی 6 ڕۆژە لەو زیندانە، مانیان لە خواردن گرتووە.[5]
$باشووری کوردستان$
- محەمەد عەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی سیاسی گۆڕان دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.[1]
- دانیشتووانی سێ گوندی سنووری شارۆچکەی #داقوق# سکاڵای ئەوە دەکەن لەلایەن بەشێک لە عەرەبە هاوردەکانی سنوورەکەیان هەڕەشەی داگیرکردنی زەوییەکانیان لێدەکرێت و داوا لە بەرپرسانی کورد دەکەن فریایان بکەون.[3]
- جارێکی دیکە بەشێک لە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی، کە لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان وەرنەگیراون، لەبەردەم #وەزارەتی خوێندنی باڵا# لە #هەولێر# خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، هەڕەشەی بەردەوامبوونیش دەکەن.[4]
- دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 خولەک لە چیاکانی گوندی زەنگلانی سەر بە شارەدێی #سەنگەسەر#ی ئیدارەی ڕاپەڕین، هەورە بروسکە لە ڕانەمەڕێکی دا و لە ئەنجامدا 16 سەر مەڕ مرداربوونەوە.[4]