راگەیاندنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران 21-12-2017
📝 بەڵگەنامەکان
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/12/2017 بە سەرپەرشتی بەڕێز
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران بەخێرهاتنەوەی بەڕێز ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ سەر کارەکەی و ئەم هەنگاوەی بەڕێزیان له و ڕەوشە سەختەی ئێستای هەرێمی کوردستاندا لە خەمخۆرییان بۆ تێپەڕاندنی ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان لێکدرایەوە و بەرز نرخێنرا، و لە بەرامبەردا بەڕێزیان سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوون و تەواوکردنی نەخشەڕێگای حکومەتی هەرێم بۆ چاکسازی لە بواری دارایی گشتی کە پێشتر دەستی پێکردووە لە پێناوی تێپەڕاندنی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و دابینکردنی
مووچەمووچەی شایستە بۆ مووچەخۆران لە ساڵی 2018دا و ئەمەش لە پێشینەی کارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەبێت.
هەروەها ئەنجومەن سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێز ڕابەر سەدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی بە وەکالەت کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا توانیویەتی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە کارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوە ببات و هەوڵ و ماندووبوونەکانی بەرز نرخێنرا.
له بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس له و ڕووداوه نەخوازراوانه کرا که له چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویاندا، لەمبارەیەوه ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوه که داواکارییەکانی خەڵک ڕەوان و خۆپیشاندانیش مافێکی ڕەوای هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە، بەڵام هەندێک کەس و لایەن دەخوازن خۆپیشاندانەکان و داوای خەڵک بەڵاڕێدا بەرن و بۆ مەرامی تایبەتیی خۆیان بقۆزنەوه و هەر بەهۆیەوه چەندین دەزگای حکوومەت و بارەگای حزبی سوتێنران. ئەنجومەن سەرەخۆشی له کهسوکاری قوربانیانی ئه و ڕووداوانەی کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست و داوای له هاوڵاتیان کرد له خۆپیشانداندا زیاتر چاوکراوه بن و ڕێگه نەدەن هیچ کەسێک توندوتیژی بەکار بهێنێت چونکه دەزگا حکوومییەکان دەزگای گشتین و پاراستنیشیان ئەرکێکی گشتی یه و به شێوەیەکی مەدەنیانه داوای مافەکانی خۆیان بکەن و هێزەکانی ئەمنیش به شێوەیەکی مەدەنی گیانی خۆپیشاندەران بپارێزن.
دواتر بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پوختەیەکی دەربارەی سەردانی فەرمیی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ ئەڵمانیا و کۆبوونەوە و دیدارەکانیان لەگەڵ خاتوو ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و بەڕێزان وەزیرانی دەرەوە، کە جێگری سەرۆک وەزیرانیشە، و وەزیری بەرگری و لیژنەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوه و بەرگریی پەرلەمانی ئەڵمانیا پێشکەش کرد کە تیایادا چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و بە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ و یەکڕیزی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی هەرێم، جەختی لەسەر کرانەوە.
دووپاتیشی کردەوە کە ئەڵمانیا و فڕەنسا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز لە کوردستانی عێراق دەکەن و ئه و سیاسەتەی عێراقیان قبووڵ نییە کە بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەکاری دەهێنێت و به و مەرجە هاوکاریی عێراق دەکەن کە کێشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات لە چوارچێوەی دەستووردا. هەروەها ئاشکرای کرد کە ئەوان لە هاوکاریکردنی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبن.
ئەنجومەنی وەزیران سەردانەکەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستانی بۆ ئەڵمانیا بە سەرکەوتوو و بەرهەمدار وەسف کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران پاراستنی یەکڕیزی و یەکدەنگی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنیشی بە تاکە چارەسەری کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان زانی.
سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران له هەردوو فراکسیۆنی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان که دوێنێ له کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاوکرایەوه، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا که له چوارچێوەی ڕێکاره یاساییەکانی هاتوو له یاسای ئەنجومەنی وهزیرانی هەرێمی کوردستان ژماره 3ی ساڵی 1992 مامەڵه بکرێت تا دەستلەکارکێشانەوەکەیان چوارچێوەی یاسایی وەردەگرێت، لەسەر ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتیان بەردەوام بن، بە پێویستیش زانرا بەر لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوه، له چوارچێوەی یاسای ئەنجومەنی وەزیراندا مامەڵەیان لەگەڵ ئەم پرسه کردبا.
لە بەشێکی دیکەی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای چاکسازی و ڕێکخستنەوەی کەرتی وەزیفەی گشتی و خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و لەلایەن بەڕێز د. ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانەوە ناوەرۆک و ووردەکاری پڕۆژە یاساکە بۆ ئامادەبووان شیکرایەوە، کە ئەم پڕۆژە یاسایە لە دوا کۆبوونەوەی هاوبەشی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بنەما سەرەکییەکانی خرانەڕوو بە ئاڕاستەی ڕێکخستنەوەی کەرتی وەزیفەی گشتی و خانەنشینی لە سەرجەم کەرتەکانی شارستانی و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، و هەروەها تەرخانکراوەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی، و بەرپاکردنی دادپەروەری و یەکسانی لە خەرجکردنی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتە داراییە گشتییەکانی تر، و بەرگرتن لە سوودوەرگرتنی ناڕەوا و ناقانونی لە تەرخانکراوەکانی بودجەی گشتی، و لە پێناوی زامنکردنی مووچەی مووچەخۆر و خانەنشین و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان و سوودمەندانی تری شایستەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی چیتر مووچەخۆری ڕاستەقینەی شایستە، نەبێتە قوربانی خەڵکانی ناشایستە.
دوای پێشکەشکردنی چەند تێبینی و سەرنجێک لەلایەن ئامادەبووانەوە، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد و دەستخۆشی لە ئامادەکارانی پڕۆژە یاساکە کرد لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و هەندێک لە لیژنەکانی پەرلەمان و دامەزراوەکانی چاودێری دارایی و دەسپاکی و داواکاری گشتی و ئەنجومەنی شوورا و بڕیار درا پڕۆژە یاساکە ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بەمەبەستی پەسەندکردنی و هەرچی زوو کەوتنەبواری جێبەجێکردنەوە کە کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە کەمکردنەوەی خەرجی گشتی و بەرجەستەکردنی دادپەروەری لە بواری ئەرک و مافی مووچەخۆرانەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی شارەزایانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی خرایەڕوو بۆ دەستەبەرکردنی بەشە بودجەی شایستەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە لە چوارچێوەی دەستووری عێراق، ئەنجومەنی وەزیران ئەم هەوڵانەی بەرز نرخاند و دەستخۆشی لێ کردن.
سەبارەت ڕێکخستەوەی مووچەی هێزەکانی ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگە، دوای خستنەڕووی چەند پێشنیاز و تێبینییەک لەمبارەیەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا بە ڕاسپاردنی ئه و لیژنە وەزارییەی کە کار لەسەر ئەم بابهتە دەکات، لەسەر کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بن تا بگات بە ئەنجامێک کە کاریگەریی زۆری نەبێت لەسەر ژیان و بژێوی ئه و هێزانه بەتایبەتیش ئەوانەی که خۆیان مووچەکانیان کەمه، چونکه ڕۆڵی ئەم هێزانه له تێکشاندنی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و بەرگریکرن و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەبووه و ئەنجومەنی وەزیرانیش به هەندی وەردەگرێ و بەرزی دەنرخێن.
21-12-201721-12-2017