- شەوی ڕابردوو چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چیای باشیک، بەڵام بەهۆی بەرپەرچدانەوەی توندی پێشمەرگەوە پێنج کوژراویان لێکەوتەوە و و بەدەیان پارچە چەک و ئامێری پەیوەندییکردنیان لە شوێنی شەڕەکە لێ بەجێماوە.
- چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقە لە مەفرەزەیەکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باشووری شاری موسڵ دەکەن و بەهۆیەوە ئەمیرێک و شەش چەکداریان لێکوژراون و نامەیەکیش لە شوێنی شەڕەکە بەجێهێڵراوە کە ئاماژەیە بۆ تۆڵەکردنەوەی 3 پێشمەرگە سەربڕدراوەکە.
- 490 ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان، هەروەها بڕی 135 ملیار دیناری گەنمی جوتیارانیش گەیشتە هەرێم.