لافاو لە گەرمیان
- لە
شنگالشنگال دوو پێشمەرگە بریندار دەبن.
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکانی (ئاڤاشین و چەمجو)یان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە سنوری بادینان بۆدوومان کرد.
[1]
- هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی (بەگەندیک) و ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوچەکە کە سەربە پارێزگای (سێرت)ە لە باکوری کوردستان، دەستگیرکران.
[2]
- بەهۆی ئەوشەپۆلە بارانەی ڕوی لەسنووری گەرمیان کردوە لەچەند گەڕەکێکی قەزای کەلار و ناحییەی ڕزگاری ئاوبەرزبۆتەوە و ئاو چۆتە چەن ماڵێکەوە.
[3]
- بەڕێوەبەری بومەلەرزه و کەشناسی ئامێدی رایدەگەیەنێت لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەی ئامێدی گرتووەتەوه و لەناحیەی کانی ماسێی ئه و قەزایە 41 سم باریوە.
[3]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەئێوارەی دوێنێوە تا ئێوارەی ئەمڕۆ 55 ملم باران لە کەلار باریوه و کاریگەری ئه و شەپۆلە تادرەنگانی ئەمشه و بەردەوامدەبێت.
[4]
- هێزەکانی سوریای دیموکرات لەپێشڕەوییان لە تەبقه و بەنداوی فورات بەردەوامن و شەوی ڕابردوو گەیشتوونەتە قەراغی بەنداوەکه و بەشێکیان کۆنتڕۆڵکردووە.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان