رووناكییەكی سەیر لە ئاسمانی سنە دەبینرێت
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری
سنەسنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەڵێت: شەوی رابوردوو رووناکییەکە لە ئاسمانی سنەدا بینراوە کە جێی ترس و نیگەرانی نییە. خۆش ئیقبال دەشڵێت: ئەو رووناکییە تەنە ئاسمانییەکان بووە تەنها و هیچ شتێکی دیکە نەبووە و داوا لە دانیشتووانی شاری سنە و ئەو چەند شارەی دیکە دەکات گوێ بە پڕوپاگەندەکان نەدەن و نەترسن.
[3]
- سوپای پاسداران رایگەیاند، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان پێکدادان لەنێوان هێزەکانیان و گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (
پژاکپژاک) روویداوە.
[5]
- دیاکۆ توتونچی، هەواڵنێری پایگای خەبەریی ڕێکار، لە کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕێوڕەسمی چاوپێکەوتنی بەرپرسانی قەزایی لە شاری
مەهابادمەهاباددا، لە لایەن حامد حەیدەری، بەرپرسی شۆرای شاری مەهاباد، هێرشی کرایە سەر.
[6]
باشووری کوردستان
- سوپای تورک کاتژمێر 08:10 دا چیای خانتور و گەلیی پساخا-یان لە هەرێمی سندیان لە ناوچەی
زاخۆزاخۆ لە پارێزگای
دهۆکدهۆک بۆردومان کرد.
[1]
فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی گوندی ناودارۆک-ی برادۆستیان کرد
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانی گوندی
ناودارۆکناودارۆک-ی دەڤەری
برادۆستبرادۆستیان کرد. بەهۆی بۆردومانەکە ئاگر کەوتەوە و زیانێکی زۆر بە ڕەز و باخی هاوڵاتییانی سیڤیل گەیشت.
[1]
- بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
سلێمانیسلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی چاکسازی و پاککردنەوەی کامێرا و سێنسەرەکانی و گۆڕینی هەندێک لە گڵۆپەکانی ناو تونێلی پێشڕەو، تونێلەکە ئەمشه و و سبەی شه و دادەخرێت. ئاماژە بەوەشدراوە، داخستنەکە لە سەعات 8 ی ئێوارە بۆ 1 ی شه و دەبێت.
[2]
- ژمارەیەک لەکارمەندانی گرێبەستی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە
کەرکوککەرکوک، لە گردبوونەوەیەکی ناڕازیدا داوا دەکەن وەکو کارمەندی هەمیشەیی دابمەزرێنرێن.
[3]
- بەپێی میدیاکانی نزیک لە
پەکەکەپەکەکە: پارتی 5 شاخی تری لە زاخۆ رادەستی دەوڵەتی تورک کردووە.
[1]
- پەیمانگای ژنانی سەرکردە بە هاوکاریی بەشی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا کۆنگرەیەکی لە شاری کەرکوک ئەنجامدا. ئەو کۆنگرەیە بۆ هەڵسەنگاندنی پرسەکانی تایبەت بە ژنان و چارەسەرکردنی کێشەکان و فێرکردنی پیشە بۆ ژنان و رووبەرووبوونەوەی گێچەڵ بە کچان و ژنان لە قوتابخانە و شوێنی کارکردن بوو.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- بەپێی ئەنجامی نافەرمیی دووبارە هەڵبژاردنەوەی شارەوانیی ئیستانبول، ئیمام ئۆغڵو پاڵێوراوی جەهەپە 4 ملیۆن و 741 هەزار و 868 دەنگی بەدەستهێناوە و بینالی یڵدرم پاڵێوراوی ئاکەپە 3 ملیۆن و 935 هەزار و 453 دەنگی بەدەستهێناوە.
[1]
- لیژنە چوار قۆڵییەکەی (ئەمریکا، بریتانیا، سعودیە و ئیماڕات) لە راگەیاندراوێکدا نیگەرانییەکانی خۆیان لەمەڕ ئەو بارگرژییانە دەربڕی کە لە ناوچەی کەنداوی عەرەبی هاتۆتە ئاراوە و مەترسییەکانی هەژموونی ئێران-یشیان بە تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و یەمەن وەسف کرد.
[3]
- لە دەیەمین کۆنگرەی ناوەندی (PEN)ی کورد، (
شێرزاد حەسەنشێرزاد حەسەن)ی چیرۆکنووسی باشووری کوردستان، وەکو سەرۆکی شانازی هەڵبژێردرا.
[4]
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری چەند سزایەکی نوێی بەسەر ئێراندا واژۆکرد. ترەمپ دەڵێت، سزاکانی ئەمجارە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەگرنەوە.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان