- 5 پێشمەرگەی هێزی فەرماندەیی سپیلک کە بەمەبەستی جێگۆڕکێ، بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بەرەو ڕەبیعە بەڕێکەوتبوون و بە هەڵە چووبوونە ناو مۆڵگەکانی چەکدارانی داعشەوە و شەهیدکران.
- پێشمەرگەیەک بە ناوی (ئالان محەمەد بەشارەت) تەمەن 22 ساڵ و سەر بە لیوای یەکی فەوجی سێی هێزەکانی پێشمەرگە، لەناو پرۆژەی ئاوی بەشیر خنکاو دوای چەندین کاژێر تەرمەکەی دۆزرایەوە.
- دوو تەقینەوە حوسەینیەکانی شاری کەرکووک دەکاتە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربون.
- لە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان،بەشێک لە گەنجانی قەزاکە خۆپیشاندانێکیان لەدژی هاتنی بەلێشاوی ئاوارەی عەرەب ئەنجامدا.