$باکووری کوردستان$
- لە کەناراوەکانی عادلجەوازی #بەدلیس#-ی دەریاچەی #وان#، کەشتییەکی کۆچبەران نوقم بوو. تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو 64 کەسیان ڕزگار کرد، بەڵام 7 کەس گیانیان لەدەستدا. پارێزگاری بەدلیس ڕایگەیاند، کەشتییەکە کە پەنابەری پاکستانی و بەنگلادێشی و ئەفغانی هەڵگرتبوو، کاتێک نزیک بووەتەوە لە کەناراوەکە، نوقم بووە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کۆنسێرتی ئۆرکێسترای #مەریوان# کە بڕیار بوو ئەمڕۆ و سبەینێ، 5 و 6ی بەفرانبار بەڕێوە بچێت، لەلایەن ئەندامانی ئەو گرووپەوە بەو هۆیەوە کە ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی بەرانبەر بوو لەگەڵ چلەی شەهیدانی خەزەڵوەر و بۆ ڕێزگرتن لەو شەهیدانە و بنەماڵەکانیان و هەموو خەڵکی مەریوان، هەڵوەشێندرایەوە.[6]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374874/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=کۆنسێرتی مۆسیقای گرووپی ئۆرکێسترای مەریوان هەڵوەشێندرایەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374874/0003.JPG=KTML_Photo_End=
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی کورد لە #پاوە# بە ناوەکانی کەیهان عەزیزی، ئاشنا حەسەنزادە، سروش ئەمینی و ئەکبەر محەممەدی، بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکراوە. ئەو چوار هاووڵاتییە کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە و پاش چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، ئازاد کراون.[6]
- لە شارۆچکەی #پیرانشار#ی سەر بە پارێزگای #ورمێ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێکی تەمەن 20 ساڵ بە ئاگر سووتا و گیانی لەدەستدا. ئەو ژنە گەنجە بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی دەڵێن، خۆی خۆی سووتاندووە.[1]
- چالاکێکی سیاسیی کورد بە ناوی عادل بەهرامی، خەڵکی #کامیاران# و دانیشتووی تورکیە، لەلایەن کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە دیپۆرتی ئێران کرایەوە.[6]
- دوکتور ناسر هیمەتی، دەروونناس، نووسەر و شاعیری #ئیلام#ی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ئیسفەهان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە کوردە بەهۆی ڕەخنەگرتن لە بارودۆخی کۆمەڵگە و پشتیوانی لە گیانبەختبووانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر، دەسبەسەر کراوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پرۆسەی جیاکردنەوەو هەژمارکردنی دەنگەکانی کۆنگرەی چوارەمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەسەرکەوتووی کۆتاییهات و لیژنەی دادوەریش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوی ئەندامانی دەرچووی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی ڕاگەیاند.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374874/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=26-12-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374874/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- لە کافێ نێتی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە بە ئامادەبونی چەند کەسەیاتییەکی شارەزای مێژوویی ئەمڕۆ #وەزارەتی ڕۆشنبیری# و لاوانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سڵیمانی پانێلی دیرۆکی #بابان#ەکان و پاراستنی یادەوەریمانی سازکرد.[2]
- سوپای فینلەدا لە ڕاگەیێندراوێکیدا ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هێزەکانی لە عێراق دەگوازێتەوە هەرێمی کوردستان و لە #هەولێر# جێگیریان دەکات.[3]
- بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ئەمنییەوە، لەکۆی 12هەزار خێزانی کریستیان لە #کەرکووک# تەنیا 1500 خێزان ماون، بۆ ئەمساڵیش وەکو هاوسۆزییەک بۆ خانەوادەی شەهیدانی خۆپێشاندانەکانی عێراق و ناجێگیری بارودۆخی ئەمنی، بڕیاریاندا هیچ جۆرە ئاهەنگێک نەگێڕن، سەرۆکی ئەساقیفەی کەرکووک و #سلێمانی# دەڵێت ئەزموونی هەرێمی کوردستان سەرکەوتووە و پێویستە بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق بگوازرێتەوە.[4]
- لە بازگەی #دێگەڵە# دەستبەسەر زیاتر لە 22 تۆن هێلکەی بەسەرچوودا گیرا و قائیمقامی شارۆچکەی ناوەندی هەولێریش داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵ دەکات لیژنەیەک لەسەر ئاستی باڵا پێکبهێندرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتەو دەشڵێ ئەمە جاری یەکەم و دووەم نییە ئەو هێلکانە هاوردەدەکرێن.[3]
- پارێزەرانی شاری هەولێر، ڕایدەگەیەنن، ئەگەر داواکاری گشتی هەرێم وەڵامی یاداشتەکەیان لە بارەی ڕاگرتنی زنجیرە فیلمە تورکییەکانەوە نەداتەوە، ئەوا هەنگاوی دواتریان بۆ ڕاگرتنی پەخشکردنی ئەو زنجیرە فیلمە تورکییانە، تۆمارکردنی سکاڵا دەبێت.[5]
- شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگای نێوان #سەیدسادق# - #هەڵەبجە#ی تازە مەیخانەیەک سوتا.[2]
- دوای ئەوەی ناوی دامەزراوانی پەروەردەی کەرکووک ئاشکراکران و پشکی زۆرینە بەر عەرەب کەوتبوو، تورکمانەکانی کەرکووک دژی کەمیی پشکەکانیان و پشتگوێخستنیان خۆپیشاندانیان کرد.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەی تل ڕەفعەت، کە بە هەزاران خەڵکی مەدەنیی تێیدا دەژیت، بە تۆپ و چەکی قوڕس تۆپباران کرد.[1]
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە چەکی قوڕس هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ئەریدای سەر ب ناوچەی عەین عیسا و تۆپبارانی دەکەن.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# دەستی لەکارکێشاوەتەوە.[7]
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکی لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، لە 7 کانوونی دوووەم، دوای ڕەزامەندی پەرلەمان، هێز بۆ لیبیا دەنێرین.[4]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو کاروانێکی سەربازی تورکیا لە ڕێگەی دەروازەی سنووری کەفەر لووسین لە باکووری ئیدلبەوە چووەتە نێو سووریا، کە لە 85 ئۆتۆمبێلی سەربازی و زریپۆش پێکهاتوون.[4]
- بەپێی هەواڵێکی سایتی سۆمەریەنیوز باری نائاسایی لەنێو هێزەکانی #حەشدی شەعبی# ڕاگەیاندراوە وەک ئامادەکارییەک بۆ وو بەڕووبونەوەی هەندێک لە جموجۆڵەکانی سوپای ئەمریکا.[8]
- گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کالن، ڕەخنەی لە وڵاتانی کەنداو گرت بە هۆی مامەڵەکردنیان لەگەڵ مەزڵوم کوبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (#هەسەدە#). ئیبراهیم کالن ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت لە ئاست ئه و دیدار و کۆبوونەوانەی لەگەڵ فەرهاد عەبدی شاهین ناسراو بە مەزڵووم کوبانێ ئەنجام دەدرێن. گوتیشی: ئێمە هەندێک وڵاتی کەنداو دەبینین کە لەگەڵ مەزڵوم کوبانێ کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی دژی تورکیا بەکاری بهێنن و ئەوە بە بێ وەڵام لە لایەن تورکیاوە تێناپەڕێت.[4]