- زیاتر لەهەزار چەکداری گروپە ئیسلامیە توندڕەوەکانی بەرەی نوسرەو دەوڵەتی ئیسلامی عێراقو شام (داعش) و گروپی ئەحرار شام هێرشیان بۆ سەر گوندی تەل مەعروف لەرۆژئاوای کوردستان کردو، دوای سوتاندنی زۆرێک لەماڵە کوردەکان، مزگەوتی گوندەکەو مەرقەدی شێخ عیزەدین نەقشبەندیشیان تەقاندەوە.
- باوکێک لە هەولێر بە 15 فیشەک کچەکەی خۆی دەکوژێت.
- تەرمی دوو ژن لە سەید سادق دۆزرانەوە.
- لەقەزای دووز-خورماتوو بۆمبێکی چێنراو تەقیەوە و بەهۆیەوە 3 کەس کوژران 11 کەسی تریش بریندار بوون.