- #بزوتنەوەی گۆڕان# ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ یەکێتیدا دوو ڕێککەوتنیان هەیە، بەڵام ڕێککەوتنی سیاسی نێوانیان بە گرنگتر دەزانن، دەڵێت جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ ئێمه و یەکێتی.
- پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەفرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستگیراوە بەسەر حەوت تۆن و 350 کیلۆ مادەی هۆشبەرو دەرمانی ماوەبەسەرچوو و بەشێک له و دەرمانەش بە قاچاغ ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، هاوکات #وەزارەتی تەندروستی# هەرێمیش ڕەتیدەکاتەوە دەرمانی ماوەبەسەرچوو هاتبێتە هەرێمەوە.[1]